سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى: داهاتى پێویست لەبەردەستە بۆ دابەشکردنى مووچە بەبێ لێبڕین کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان دەڵێت، داھاتی پێویست بۆ کۆتاییھێنان بە لێبڕینی مووچە لەبەردەستە، بەڵام بە ڕەسمی بڕیاری لەسەر نەدراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (13)ى تەممووزى (2021)، لە بارەى هاتنى (200) ملیار دینارە و نەهێشتنى بڕیارى لێبڕینى، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى بە ماڵپەڕى کوردساتى ڕاگەیاند، دواى هاتنى ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی لە بەغدادەوە خرایە ئەژماری وەزارەتی دارایی و نرخی نەوت بەرزە و داھاتی ناوخۆش زیادی کردووە، ئێستا داھاتی پێویست لەبەردەستە بۆ ئەوەی لێبڕینی مووچە بە ڕێژەی زۆر کەمبکرێتەوە یان کۆتایی پێبھێنرێت.

سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایى روونیشیدەکاتەوە، کەمکردنەوە لێبرنى مووچە لەدەسەڵاتى وەزارەتی دارایی نییە،  بەڵکو ئەو بڕیارە لە لیژنەی باڵای ئابووری ھەرێم دەدرێت، بەڵام لیژنەکە تا ئێستا بە ڕەسمی بڕیاری لە بارەوە نەداوە.

دەشڵێت، دوای جەژنی قوربان دابەشکردنی مووچە لە ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین