وەزارەتى کارەبا: کارەبا هێشتا کەمتر دەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بە هۆى "گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لە كۆمپانیای داناغاز و راوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ تەواویی وێستگەكانی غازی"،  کارەبا كەمتر دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (13)ى تەممووزى (2021)، وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "تەواوی یەكەكانی وێستگەكان راوەستاو كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە."

وەزارەتى کارەبا ئاماژە بەوەش دەکات، "لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانەسروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن. وەزارەتی كارەبا."

هۆکارى کەمبوونەوەى کارەبا لە هەرێمى کوردستان، وەزارەت کارەبا بۆ ئەوە دەیگەڕێنتەوە "بە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لەكۆمپانیای داناغاز و راوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ تەواویی وێستگەكانی غازی، تەواوی یەكەكانی وێستگەكان راوەستا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین