سعوودیە هەوڵی نزیکبوونەوە لە هاوپەیمانانی ئێران دەدات ئێران

نوچەنێت:

سەردانی "هەیسەم بن تارق"، پاشای عەمان بۆ ریاز، دەرخەری گۆڕانکاریی لە هاوپەیمانێتییەکانی ناوچەیە و سعوودیە هەوڵی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی ناوچە دەدات کە پەیوەندی بەرفراوانیان لەگەڵ ئێران هەیە.

رۆژی سێشەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠٢١، ماڵپەڕی هەواڵنێری "میدل ئیست نیوز" بە گێڕانەوە لە بلومبۆگ بڵاوی کردەوە، سعوودیە لەم دواییانەدا پەرەی بە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی تری ناوچە، و لەوانە قەتەر و عێراق داوە. 

تایبەتەمەندی ئەو وڵاتانە دوورکەوتنەوە لە سعوودیە بە هۆی جیاوازی روانگەیان سەبارەت بە ئێرانە. 

بلومبرگ وێڕای ئاماژەدان بەو خاڵە کە سعوودیە لەم دواییانەدا پەرەی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق داوە و گەمارۆکانی سەر قەتەری کە لە ساڵی ٢٠١٧وە دەستیان پێکردبوو، هەڵوەشاندووەتەوە، رایگەیاندووە: گرژییەکانی نێوان سعوودیە و وڵاتی دراوسێ، واتە ئیمارات، بە هۆی جیاوازی ڕوانگە سەبارەت بە سیاسەتی نەوت و روانگە جیوپلوتیکییەکان و کێبڕکێی ئابووری پەرەیان سەندووە. 

بلومبرگ بە گێڕانەوە لە "ئیهم کامل"، سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بۆ راوێژکاری سەبارەت بە مەترسییە سیاسییەکان، نووسی: "محەمەد بن سەلمان"، شازادەی سعوودی، بە شێوازێکی جیاواز بیر لە پەیوەندییەکانی ناوچە دەکاتەوە. 

کامل رایگەیاند: بن سەلمان، زیاتر هەوڵی پەرەپێدان بە پەیوەندییە فرەچەشنەکان لە ناو ئەنجوومەنی هاریکاریدایە، بۆ ئەوەی بەستراوەی یەک هاوپەیمان نەبێت. دیارە پێشتر ئەو هاوپەیمانە، ئیمارات بوو، بەڵام ئێستا ریاز هەوڵی پێکهێنانی تۆڕێکی بەربڵاوتر لە هاوپەیمانان دەدات. 

شیاوی ئاماژەیە، سعوودیە و ئێران ماوەی چەندین مانگە بە چاودێریی و میوانداری عێراق، سەرقاڵی گفتوگۆ بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین