قوباد تاڵەبانى: هیچ کەسێک بۆى نییە دەستوەربداتە کارى بازرگانى و بازاڕ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لە کۆبوونەوەیەکیدا لە سلێمانى لەگەڵ خاوەن کار و بازرگانانى ئەو پارێزگایە گووتى، چیتر ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە دەستوەردان بکات لە کاروباری بازرگانی و بازاڕ قۆرخ بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (14)ى تەممووزى (2021)، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بازرگانانى پارێزگاى سلێمانى ڕاگەیاند، حکومەت کارئاسانی دەکات بۆ ئەوەی کەرتی تایبەت بەھێزتر بێت و ھاوکاربێت لەگەڵ کەرتی گشتی لە ڕەخساندنی ھەلی کار و بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری.

جێگرى سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە، چیتر ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە دەستوەردان بکات لە کاروباری بازرگانی و بازار قۆرخ بکات، ئاماژەی بەوەشدا ئەرکی دەزگا ئەمنییەکان دابینکردنی ئارامی و پاراستنی ژیانی ھاوڵاتیانە و دەبێت خۆیان لە سیاسەت و ھەر بابەتێکی تر بە دوور بگرن.

لە بارەى کارئاسانى فەرمانگەکانى حکوومەت بۆ ڕاییکردنى کاروبارى بازرگانان دەشڵێت، دەسەڵاتەکان شۆڕدەکرێتەوە بۆ پارێزگا و بەڕێوبەرایەتییەکان بۆ ئەوەی رۆتین کەمبکرێتەوە و باشتر خزمەتی ھاوڵاتیان بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین