ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك پاره‌ى ساخته‌ گیرا کوردستان- عێراق

سیهام میران بە نوچەنێت

له‌ شارى سۆران ئه‌مڕۆ پۆلیس ده‌ستى به‌سه‌ر بڕێكى دیاریكراو، پاره‌ى دینارى عێراقى ساخته‌كراو گرت، ئایبووریناسێكیش بۆ نوچه‌نێت باس له‌ مه‌ترسییه‌كانى ئه‌و تاوانه‌ ده‌كات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی تەمووز، پۆلیسى سۆران رایگه‌یاند دوو كه‌سی ئێرانیان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ هه‌وڵیان داوه‌ پاره‌ى ساخته‌ له‌ ناو بازاڕه‌كانى سۆران بڵاو بكه‌ونه‌وه‌. پۆلیسى سۆران ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ گرتنیان ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار ملیۆن و 900 هه‌زار دینارى عێراقى ساخته‌كراو گرتووه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ زۆرتر له‌ عێراق و كه‌متر له‌ هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى ساخته‌ ده‌ستى به‌سه‌ر داده‌گیرێت، سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانى ئه‌م تاوانه‌ له‌ڕووى ئابوورییه‌وه‌ هۆشمەند رەفیق ئایبووریناس له‌ لێدوانێكى بۆ نوچەنێت گووتی، "چه‌ند جۆره‌ دراوێك له‌ كوردستان مامه‌ڵه‌ى پێ ده‌كرێت، دراوێك هەیە پێی دەڵێن دراوی نیمچە فەرمی، کە دراوی دۆلارە لە هەرێمی کوردستان، ئەوەی کە بەکاردەهێنرێت زۆر جاران ئەویش ساختەكاری تێدەکرێت. ئەوە وادەکات متمانە لە نێوان کڕیار و فرۆشیار لە بازاڕ نەمێنێت، ئەو متمانە نەبوونەش بێگومان کاریگەری لەسەر کڕین و فرۆشتن دەبێت، بەردەوام گومانیان هەبێت. بە تایبەت لە کڕین و فرۆشتنە گەورەکان، ئەوانەی کە لە هەزار دۆلار بە سەرەوەیە".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین