فراكسیۆنى یه‌كێتى خۆى له‌ ململانێى حزبه‌كه‌ى به‌ دوور ده‌گرێت کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى ئاماده‌ نیین لێدوان له‌سه‌ر ململانێى ناو حزبه‌كه‌یان بده‌ن و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ دووره‌ له‌ فراكسیۆن و ئه‌وان وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى ته‌مووز باڵانبۆ محه‌مه‌د له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌رى ململانێیه‌كانى ناو یه‌كێتى به‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتى گوتى، "فراکسیۆن فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە، یەک تیمە و ئامانجیشی جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەیە کە یەکێتی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن داویه‌تى".

باڵانبۆ ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ ناو یه‌كێتى هه‌یه‌ "ململانێ" بێت و به‌ڵكو ده‌ڵێ، " ئەوە بیروبۆچوونی جیاوازە لەسەر بنەمای هەندێك گۆڕانکاری کە ده‌بێت لەناو ئۆرگانەکانی یەکێتی بکرێت"

له‌كۆتایى قسه‌كانى گوتى، ''فراکسیۆن بەم شێوەی لێ نەهاتووە، ئۆرگانه‌كانى حزبیش بەمشێوەیە دابه‌ش نابن . ئەوە چەند پەیجێکی سێبەرن و چەند خەڵکانێکی بەرژەوەندیپەرستن کە باس لەوە دەکه‌ن کە یەکێتی دابەش بووە".

نوچه‌نێت په‌یوه‌ندى به‌ چه‌ندان په‌رله‌مانتارى ترى یه‌كێتى كرد بۆ وه‌رگرتنى بیروڕاكانیان له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكییه‌ى ناو یه‌كێتى، كه‌چى ئه‌وان دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌، نایانه‌وێ كێشه‌كان قووڵتر بكه‌نه‌وه‌ و به‌ دووریشیان زانى ئه‌و ململانێیه‌ كاریگه‌رى بۆ سه‌ر فراكسیۆنه‌كه‌یان هه‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین