وەبەرهێنان عێراق دەكات بە گۆڕەپانى ململانێى ئێران و وڵاتانى كەنداو وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

جۆناسان هارفي، رۆژنامەنووس و لێكۆڵەر لە راپۆرتێكى لە ماڵپەڕى (WPR) بڵاوكردۆتەوە، لەو راپۆرتە هاتووە، عێراق بۆتە شوێنى ململانێ لەسەر هەژموونى ئابوورى لەنێوان وڵاتانى ئەنجوومەنى كەنداو، بەتايبەت قەتەر و سعووديە و ئيمارات لەگەڵ ئێران، بەڵام گرووپ و ميليشيا عێراقييەكانى نزيك لە تاران بەربەست لەبەردەم وەبەرهێنانى كەنداو دەكەن. 

سعووديە و ئيمارات لەگەڵ عێراق رێككەوتنێكيان بۆ وەبەرهێنان بە بڕى سێ مليار دۆلار بۆ هەر يەكێكيان لە عێراق واژۆكردووە، ئەوەش ئاماژەيە بۆ فراوانبوونى وەبەرهێنانى وڵاتانى كەنداو دەكات، كە لە كاتێدا عێراق هەوڵدەدات هاوكارى بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەى دواى جەنگى (دژ بە رێكخراوى تيۆرۆستى داعش) بەدەست بهێێت و پەرە بە ژێرخانى بدات.

ئەوەش گۆڕانێكى گەورەيە، بە درێژايى (20) ساڵى رابردوو، ئێران عێراقى دراوسێى رۆژهەڵاتى بۆ هەژموونى سياسى خۆى لە رێگەى بەهێزكردنى گرووپە چەكدارەكان كارهێناوە، ئەوەش بۆ قووڵكردنەوەى پێگەى بەهێزى بوو لە هەموو كەرتە ئابوورييەكانى عێراق، بە تايبەت كەرتى وزە، بەڵام ئێستا ململانێيەكە لە عێراق  كەرتى ئابوورى و لەسەر وەبەرهێنانە، ئێستا سعووديەى دراوسێى رۆژئاواى عێراقە، ئيماراتيش لە پێشەوەيە. 

لە ماوەى جەنگى ناوخۆى عێراق پەيوەندييەكانى رياز و بەغدا بەهۆى پەيوەندى بەهێزى عێراق لەگەڵ تاران ئاڵۆز بوو، حكومەتى عێراقيش سعووديەى بە پاڵپشتى گرووپە ياخيبووەكانى سوننى تۆمەتبار دەكرد، لە سەردەمى حكومەتى سەدام حوسێن پەيوەندييە ديپلۆماسيەكانى نێوان سعووديە و عێراق پچڕا، دواتر پەيوەندييەكانى دەستى پێكردەوە، بەڵام لە (2015) دەستى پێكردەوە، باڵيۆزى خۆيان بانگردەوە. 

پاڵنەرى وەبەرهێنانى ئێستاى رياز بۆ توانەوەى ئەو بەستەڵەكەيە كە ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئێران دەستى پێكردووە، كە بۆ (2020) دەگەڕێتەوە،  لە مانگى تشرينى دووەميش سنوورى نێودەوڵەتى عەرەعەر لەدواى نزيكەى (30) ساڵ لە داخستن كرايەوە.

لەو كاتەوە، سعووديەوە و ئيمارات هەوڵ دەدەن چالاكييەكان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق دەست پێ بكەن، ئەو هەوڵانە ئەمساڵ خێراتر بوو،  رياز پارەيەكى زۆرى بۆ پاڵپشتى وەبەرهێنان لە بوارى ژێرخان و سامانى ژێر زەويى و كشتوكاڵ و پەرەپێدانى كەرتى خانووبەرە و خزمەتگوزارى دارايى لە عێراق تەرخان كرد، هەرەوەك بەغدا بانگهێشتى كۆمپانياى ئارامكۆى سعووديى كرد، كە كۆمپانيايەكى زەبەلاحە لە بوارى نەوت پەرە بە كێڵگەى گازى عەكاس لە رۆژئاواى عێراق بدات و وەبەرهێنانى تێدا بكات، كە رۆژانە (400) مليۆن پێ چوارگۆشە گاز بەرهەم دەهێنێت.

لە مانگى شوباتى ئەمساڵ ئامانج لە كۆبوونەوەى محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق و محەمەد بن زايد ئال نيهان، سەرۆكى ئيمارات بەهێزكردنى پاڵنەرى وەبەرهێنانى ئەبووزەبى بوو، دواتر  بەغدا گرێبەستى لەگەڵ كۆمپانياى هيلالى ئيماراتى بۆ بوارى نەوت لە پاڵ دوو كۆمپانياى چينى واژۆ كرد، كە پەرە بە كێڵگە نەوتي و گازييەكانى رۆژهەڵات لە عێراق بدەن.

جگە لە سعووديە و ئيماراتيش قەتەر پابەندى بە وەبەرهێنان لە عێراق زيادكردووە، لە مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ دەوحە رەزامەندى لەسەر نۆ مليار و (500) مليۆن دۆلار لە پڕۆژە جۆراوجۆرەكان لە عێراق دەربڕى، لەوانەش وێزگەى وزە، هەروەك وەبەرهێنانى قەتەر كەرتى چاودێرى تەندروستى و پێداويستييەكانى ناوماڵيش دەگرێتەوە. 

لايەنگرانى تاران

بەڵام لە ئاماژەيەكدا ئەگەر هەيە دەستپێشخەرى وەبەرهێنانى وڵاتانى كەنداو ببێتە هۆى ئاڵۆزى، گرووپە شيعەكانى نزيك لە ئێران كە زۆرينەيان شيعەن رەخنە لە چالاكييەكانى سعووديە دەگرن، كە وڵاتێكى زۆرينە سوننييە، ئەو هەوڵانە بە داگيركارى سعوودى ناودەبەن، تۆمەتباركردنيش كە وەبەرهێنانەكانى بەتايبەت لە ناوچە شيعەنيشينەكانى عێراق چڕكردۆتەوە. 

دەكرێت لە پشت ئەو رەخنانە دانپێدان هەبێت، كە ئەگەر هەيە وەبەرهێنانى سعوودى پاشەكشە بە هەژموونى ئێران بكات، لە مانگى كانوونى دووەم سعووديە ناچار بوو دەستبەردارى پلانى وەبەرهێنان لە كەرتى كشتووكاڵى عێراق بێت، بەهۆى دژايەتى هاوشێوە، دواتر لە مانگى ئادار پێشنيازى وەبەرهێنانى كشتوكاڵى نوێ كرا، بەڵام سعووديە هەندێك مەترسى لە دژايەتى ناوخۆى عێراق هەبوو، ئەوەش جارێكى تر بەربەستى درووست كردەوە.

بە هەمان شێوەى سعووديە وەبەرهێنانەكانى ئيماراتيش بووە مايەى رەخنەى شيعەكان، تەنانەت مەترسيى ئەمنيش وەك لە هێرشى فڕۆكەى بێ فڕۆكەوان بۆ سەر ئەبوو زەبى لە مانگى شوباتى ساڵى رابردوو دەركەوت، كە گرووپێكى عێراقى بانگەشەى ئەوەيان كرد، ئەو هێرشە لە وەڵامى دەستوەردانى ئيماراتە لە عێراق و يەمەن.

بەڵام پێچەوانەى رياز ئەبوو زەبى ئاڕاستەيەكى جياوازى گرتە، لە رێگەى هێزى نەرم و ديپلۆماسى بە ئامانجى كەمكردنەوەى رێگرييەكان لەبەردەم دەستبەركردنى وەبەرهێنانى وڵاتەكەى، لەبرى پەراوێزخستنى هەژموونى ئێران، مامەڵە لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانى وەك حزبوڵا و عسائيبى ئەهلى حەق دەكات، چونكە تاران تا ئێستا لە رێگەى پاڵپشتييى بۆ سياسيىيەكان و گرووپە چەكدارەكان پارێزگارى لە هەژموونى خۆى كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا لێكەوتەى لەسەر سەروەرى عێراق بوو.

ئەگەر سەيرى هەژموونى ئێران لەناو خاكى عێراق بكەين دەبينين، هێشتا زۆر دوورە جارێكى تر عێراق بگەڕێتەوە باوەشى وڵاتانى عەرەبى.

بە نێوەندگيرى چين جارێكى تر بەگوێرەى رێككەوتنى (10) ئادارى ئەمساڵ لەدواى حەوت ساڵ پچڕانى پەيوەندييەكان ئێران و سعووديە پەيوەندييەكانيان دەستپێكردەوە، چاودێران دەڵێن، ململانێى لەسەر هەژموون بۆتە دروستبوونى چەندين ململانێ لە هەموو ناوچەكە. 

سەرەڕاى دەستپێكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان رياز و تاران و گفتوگۆى بەردەوامى ئێران و وڵاتانى كەنداو، ئاڵۆزييەكان كەمبوونەوە، بەڵام پێويستە سعووديە و ئيمارات بە وردى رەچاوى دۆخى ئابوورى و سياسى عێراق بكەن، بۆ ئەوەى گرەنتى بۆ سەركەوتنى وەبەرهێنانيان بكەن، بەڵام لە راستيدا پلانى ئابووريان ئاسۆزييەكى درێژمەوداى هەيە، ئاماژە هيوا بە ئەگەرى سەركەوتنيان دەبەخشێت. 

سەرچاوە: خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین