وەزیری بەرگری توركیا: ڕێگه‌ به‌ بانگەشەكانی يۆنان ناده‌ين تورکیە

نوچەنێت

خوڵوسى ئاكار، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا ره‌خنه‌ى توند له ‌يۆنان ده‌گرێت و دەڵێت، "يۆنان به‌رده‌وامه‌ له‌ زيادكردنى گرژييه‌كان و لێدوانەكانى شه‌رانگێزانەیە، داواكارييه‌كانیشيان له ‌ده‌ره‌وه‌ى لۆژيك و ياسايه‌، هه‌رگيز بۆ ئێمه‌ شياو نييه‌ رێگه‌ به‌و جۆره‌ بانگەشەكانەی ئەو وڵاتە بده‌ين."

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (12/كانوونى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، خوڵوسى ئاكار، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا رايگه‌ياند، "سه‌ربازه‌كانى توركيا به‌ دوروشمى سنوره‌كانمان شه‌ره‌فمانه‌، به‌ لێكتێگه‌يشتن  ئاسايشى سنووره‌كانمان ده‌پارێزن."

ئاكار سه‌باره‌ت به‌ پێشهاته‌كانى ده‌رياى ئيجه‌ و ڕۆژ‌هه‌ڵاتى ناوه‌راست ئاماژە بەوە دەكات، "ئێمه‌ وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و نا دادپه‌روه‌ريی ‌و ناياساييانه‌ى يۆنانمان له‌چوارچێوه‌ى ديپڵۆماسى داوەتەوە." 

وه‌زيرى به‌رگرى توركيا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "چاوه‌روانى ئێمه‌ له ‌يۆنان، هه‌ندێك له‌ سياسه‌تمه‌دار و كه‌سايه‌تييه‌ سه‌ربازييه‌كانى يۆنان ئەوەیە واز له‌ هه‌ڵوێستى توند و زیادكردنی گرژییەكان بێنن، ئه‌م كاره‌يان بۆ مه‌به‌ستى سياسى ناوخۆييه،‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بير له‌ رێگه‌ى ديالۆگ بكه‌نه‌وه‌، پێویستە ئه‌م كاره‌ با له‌ مێژووه‌وه‌ فێربن، بۆ ئه‌وه‌ى داهاتووى يۆنان باش بێت پێويسته‌ له‌ هه‌ڵه‌كانى دوێنێ و ئه‌مرۆيان پاشگه‌ز بنه‌وه‌."

لەسەرەتای ئەمساڵ سەرۆك وەزیرانی یۆنان لەبەردەم ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكا داوای لە واشنتن كرد، فڕۆكە (ئێف 16) بە توركیا نەفرۆشێت، لەم كاتەوە پەیوەندییەكانی ئاڵۆزی تێكەوتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین