سوپای ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران داوای بودجەی زیاتر دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی تەمووزی ٢٠٢١، تۆڕی میدیایی "ئێران ئێنتەرنەشنال" بە گێڕانەوە لە راپۆرتێکی کەناڵی ١١ی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئەو داواکارییەی سوپای ئیسرائیل، هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆ سەرەتاییەکان بە مەبەستی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەو وڵاتە و داوا لە حکوومەت کراوە، چەند ملیار شێکێل بە بودجەی سوپا زیاد بکات.
بەگوێرەی کەناڵی ١١، ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری سەرنەکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڤیێنا ئامادە دەکات. هاوکات، کەناڵی ١٢ی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل، لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، چەند بەرپرسێکی داودەزگای ئەمنیی ئەو وڵاتە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشوویان بەوە تۆمەتبار کردووە کە سەرەڕای لێدوانە تووندەکانی لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، گرنگییەکی ئەوتۆی بە پێداویستییە سەربازییەکانی ئیسرائیل بە مەبەستی ئامادەیی بۆ ئەگەری رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو وڵاتە نەداوە.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، چەند بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل گوتوویانە، لە ئەگەری ئەو رووبەڕووبوونەوەدا، پێویستە ئیسرائیل لە چەند مانگ پێشترەوە، ئامادە بێت، بۆ ئەوەی بتوانێ رێگری لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بکات.
هەندێ لە بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیلیش بە کەناڵی ١٢یان گوتووە، ئەوان نیگەرانن بەو جۆرەی کە پێویستە ئامادە نەبن و قسەکانی ئیسرائیل بە کردەوە ببنە هەڕەشەیەکی کارتۆنی و پووچەڵ.
چەند کاتژمێر دوای بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە، بەنی گانتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش، داوای کرد سوپای وڵاتەکەی زیاتر ئامادەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سیناریۆی دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بێت.
گانتس لە لێدوانێکدا لە کۆلیژی سەربازیی گوتی، "ئیسرائیل لەم هەلومەرجەدا ناچارە لە رووی سەربازییەوە پەرە بە تواناکانی بدات و بە پشتبەستن بە سەرمایەی مرۆیی خۆی، توانا و بەرنامەکانی پێکەوە هاوتەریب بکات".
وەزیرهكهى ئیسرائیل هەروەها داوای کرد، وڵاتەکەی پێگەی باڵادەستی سەربازیی خۆی لە ناوچەکە بپارێزێت، چونکە ئەوە مانەوەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا مسۆگەر دەکات.
هەروەها نەفتالی بنت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە لوبنان لە بەرەبەرەی هەڵوەشانەوەدایە یان تەنانەت هەڵوەشانەوەی دەستی پێکردووە، گوتی: "ئەوە چارەنووسی هەموو ئەو وڵاتانەیە کە ئێران دەیانخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و تیایاندا جێگیر دەبێت".
بنت لە لێدوانەکەیدا بۆ کۆلیژی سەربازیی، گوتی، "حزبوڵا و ئێران دوژمنی هاوبەشی ئیسرائیل و گەلی لوبنانن".
بنت وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئیسرائیل، بە پێچەوانەی گەلی لوبنان، توانای بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر دوژمنە هاوبەشەکاندا هەیە، گوتی، وڵاتەکەی بە وردی بارودۆخی لوبنان دەخاتە ژێر چاودێری و بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی حزبوڵا، ئامادەیە.
ئەو قسانە، چەند کاتژمێر دوای ئەوە دێن، کە سوپای ئیسرائیل راپۆرتێکی بڵاو کردەوە و تیایدا ئاماژەی بە زیادبوونی رێژەی چەکەکانی حزبوڵا کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment