شەڕ لە نێوان هۆزە عەرەبەكان و هێزەكانى هەسەدە روويدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

شەڕوپێكدادانى توند لە نێوان چەكدارانى هۆزە عەرەبييەكان و هێزەكانى هەسەدە لە نزيك رۆژهەڵاتى دێڕ زور روويدا، لە ئەنجامى ئەو شەڕە هێزەكانى قەسەدە دەستيان بەسەر چەند ناوچەيەكى هۆزى عەگيداتى عەرەبى داگرت.

ئەمرۆ شەممە (١٧)ى تەمووزى (٢٠٢١)، چەند سەرچاوەیەک لە ناوچەى دێرزوور بە ماڵپەڕى (سپۆتنيك)يان راگەياندووە، "سەرلەبەيانى ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان چەكدارانى هۆزى عەگيداتى عەرەبى و چەكدارە عەشايەرەكانى تر لەگەڵ هێزەكانى هەسەدە لە رۆژهەڵاتى دێر زوو  شەڕووپێكدانان روويدا، لەئەنجامى ئەو شەڕە كوڕوباوكێكى ئەو هۆزە كوژراون".

سەبارەت بەهۆكارى شەڕەكە پسپۆڕێكى سەربازى بە (سەپۆتنيك)ى راگەياند، "هۆزەكانى ناوچەكە داوايان لە بنكەكانى ئەمريكا لە رۆژهەڵاتى سووريا كردووە، ئەو ناوچەيە جێبهێڵن، هێزەكانى هەسەدەش دەورى شارى شەحيل و هەجينيان دا، لە ئەنجامدا شەڕوپێكدادان لە نێوانيان ڕوويداوە". 

شارەكانى (زەيبان و شەحيل و هەجين) بە شوێنى هۆزى عەگيداتى عەرەبى دادەندرێت، بەردەوام دژ بە دەستبەرداگرتنى کێڵگە نەوتييەكانى ئەو ناوچەيەن لە لايەن سوپاى ئەمريكاوە.

ئەو شەڕوپێكدانانە بە پاڵپشتى هێزەكانى ئەمريكا بوو، كاروانى هێزەكانى هاوپەيمانان لەو ناوچەيە دەستيان بەدەستگيركردنى خەڵك كردووە و كۆپتەرەكانيشيان لە ئاسمانى شارەكان چاوەدێرى هێزەكانى كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین