نرخى بەنزین لە هەولێر هەرزان کرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، دواى دروستکردنى لیژنەیەک لە لایەن وەزارەتى سامانەسروشتییەکان بۆ هەرزانکردنى نرخى بەنزین، ئەمڕۆ لە (27) بەنزیخانەى هەولێر نرخى لیترێک بەنزین دابەزێندرا بۆ (660) دینار.

ئەمڕۆ شەممە (17)ى تەممووزى (2021)، ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر بە ماڵپەڕى (pdk)ى رایگەیاند، ئەو لیژنەیەى لە وەزارەتى سامانەسروشتییەکان دروستیکردووە بۆ لێکۆڵینەوەیە لە هۆکارى گرانبوونى نرخى بەنزین. دەشڵێت، وەک هەنگاوى یەکەم نرخی بەنزین لە (٢٧) بەنزینخانەی ھەولێر هەرزان كرا و نرخەكەی كراوەتە (٦٦٠) دینار.

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر روونیشکردەوە، حکوومەت کاردەکات بۆ ئەوەى نرخى بەنزین لە (700) زیاتر بەرز نەبێتەوە. گووتیشى، ئەو بەنزینخانەى لە ئێستادا نرخى فرۆشتنى بەنزیانیان بە (660) بۆ دیاریکراوە، نابێ زیاتر لەو نرخە بیفرۆشن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین