وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق سكاڵا له‌ كۆمپانیایه‌كى بیانى ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، كۆمپانیاى ڤانیستاى چیكى بۆ به‌ده‌ستهێنانى گرێبه‌ستێك به‌ڵگه‌ى ساخته‌ى پێشكه‌ش كردووه‌، بۆیه‌ سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى ته‌مووز وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راگه‌یاند، كۆمپانیاى پاڵاوگه‌كانى باشوورى عێراق و لایه‌نه‌ یاساییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت سكاڵایان له‌سه‌ر كۆمپانیاى ڤانیستاى چیكى تۆمار كردووه‌، چونكه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى گرێبه‌ستێك به‌شێوازى كه‌مكردنه‌وه‌ "مناقصه‌" كاغه‌ز و به‌ڵگه‌ى ساخته‌ى پێشكه‌ش كردووه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ باڵیۆزخانه‌ى چیك له‌ عێراق ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌. له‌مه‌ زیاتر وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى نه‌داوه‌.

ژماره‌یه‌كى زۆر كۆمپانیاى بیانى له‌بوارى نه‌وت و وزه‌ له‌ عێراق كار ده‌كه‌ن، پێشتر چه‌ندان جار ئاشكرا بووه‌ كه‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى گرێبه‌سته‌كان په‌نا بۆ ساخته‌كاری و به‌رتیل ده‌بن، شێوازى كارگێرى عێراق و بوونى گه‌نده‌ڵى له‌و وڵاته‌ به‌ هه‌ل ده‌زانن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین