توركیا (133) هاووڵاتی ئه‌فغانستانی ده‌ستگیر دەکات
نوچەنێت:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (18)ی ته‌مووزی (2021) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایانگه‌یاند، “له ناوچه‌ی وانی رۆژهه‌ڵاتی توركیا (73) كه‌سی ئه‌فغانیان ده‌ستگیركردوه، هه‌روه‌ها ئه‌مرۆش (60)كه‌سی تریان له‌و ناوچه‌یه ده‌ستگیركردوه، ته‌نیا كه‌سێكیان ئه‌فغانی نییه، ئه‌وانه‌ی تر هه‌موو ئه‌فغانین".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی (270) هه‌زار ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێهێشتووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی تا ئێستا ماڵه‌كانیان جێهێشتووه زیاتر له سێ ملیۆن و نیو هاووڵاتی ده‌بێت.
مانگی رابردووه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی ئه‌نتاڵیای دیپلۆماسی له باشووری توركیا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌فغانستان و ئێران تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی بواره‌كانی ئاسایش و وزه و كۆچی نایاساییان كرد، به‌ڵام سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، "توركیا و ئێران هیچ میكانزمێكی دیاریكراویان له‌به‌رده‌ست نییه بۆ كۆچی هاووڵاتیانی ئه‌فغانی، به‌ڵام به‌گشتی رێكاره ئه‌م‌نییه‌كانیان به درێژایی سنووره‌كانیانه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی كابول له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، هاووڵاتییانی ئه‌فغانی به‌رێگه‌ی نایاسایی روو له تووركیا ده‌كه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment