وەزارەتى پەروەردەى عێراق: دەرگاى قوتابخانەکان داناخرێنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەپێى ڕاگەیه‌ندراوى وەزارەتى پەروەردەى عێراق، جارێکى دیکە دەرگاى قوتابخانەکان بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە داناخرێنەوە، تەنیا کاتى تاقیکردنەوەکان دوادەخرێن.

لە دواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، سەرجەم شوێنە گشتى و قەڵەباڵغەکان، وەک بەشێک لە ڕێکارى خۆپارێزى لەو ڤایرۆسە داخران، بەتایبەت قوتابخانە و زانکۆکان، بەڵام  حەیدەر فاروق گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێ، "جارێکی دیکە وەزارەتەکەیان بڕیاری داخستنی دەرگای قوتابخانەکان ناداتەوە، کە بەهۆی کۆرۆنا لە رابردوودا داخرابوون".

بە گوتەى حەیدەر فاروق، وەزارەتى پەروەردە ڕێکارى تایبەت دەگرێتەبەر بۆ دابەشکردنى پۆلەکان، لە هەر پۆلێکدا نابێ لە (20) قوتابى زیاتر بێت. دەربارەى ئەگەرى دواخستنی وادەى تاقیکردنەوەکان، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەکردووە، تاقیکردنەوەکان هەندێ دواخراوە، لە ڕۆژی (20)ی مانگى (2) ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین