رووسیا مووشەکێک تاقی دەکاتەوە لە شەپۆڵی دەنگ خێراترە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رووسیا دەڵێت سەرکەوتووانە مووشەکێکی تاقیکردووەتەوە کە لە شەپۆڵی دەنگ خێراترە، ڤلادیمیر پوتین دەستخۆشی لە پسپۆڕانی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت ئەو مووشه‌کە نەوەیەکی نوێی مووشەکە کە لە جیهاندا بێ هاوتایە!

وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت مووشەکەکە لەسەر کەشتییەک لە دەریای ناوەڕاستەوە هاوێژراوە، خێرایی مووشەکەکە حەوت هێندەی خێرایی شەپۆلی دەنگ بووە و لە دووریی ٣٥٠ کیلۆمەترەوە توانیویەتی ئامانجەکەی بپێکێت.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت مووشەکی (تسیرکۆن) کۆمەڵێک تایبەتمەندیی تەکتیکی و هونەریی هەیە کە لە تاقیکردنەوەکانەوە سەلمێنراوە.

پسپۆرانی رۆژئاوایی گومانیان لەو ئاستی پێشکەوتنەی مووشەکە رووسیەکان هەیە کە حکومەتی رووسیا ئاماژەیان پێدەکات، بەڵام بۆ ئەم مووشەکە وتوویانە ئەگەر بەو ئاستە خێرا بێت کە ئاماژەی پێکراوە، ئەوە دەستنیشانکردن و تەقاندنەوەی کارێکی سەخت دەبێت بۆ لایەنی بەرانبەر.

ساڵی ٢٠١٨ ڤلادیمیر پوتین لە وتارێکدا وتی کە نەوەی نوێی مووشەکە رووسییەکان خێراییەکەیان لە خێرایی دەنگ زیاتر دەبێت، بەوەش هەم هەر ئامانجێکیان بوێت دەیپێکن و هەم خۆیان دەرباز دەکەن لە سیستی دژەمووشەکیی ئەمریکی.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین