ناكۆكییه‌كانی توركیا و میسڕ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری وڵاتەکانیان نەبووە
نوچەنێت:
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی، گوتی، "ئێمه زۆر گرنگی به‌په‌یوه‌ندی مێژوویی و رۆشنبیری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو گه‌ل ده‌ده‌ین، كه به‌و دواییه‌ش كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا و میسڕ دامه‌زرا، توركیا هه‌وڵده‌دات بۆ زیادكردنی ژماره‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كانی و په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه و ناوچه‌یی و تێگه‌یشتنی زیاتری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ میسڕ".
سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوانیان رایگه‌یاند، "قه‌باره‌ی بازرگانی قاهیره و ئه‌نقه‌ره، له ساڵی رابردوو چوار ملیار و (675) ملیۆن دۆلار بوو".
ئاتێلا ئاتاسفین سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پیاوانی كاری توركیا و میسڕ له حه‌وتی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ ئاماژەى بەوەکرد، "توركیا ئاماده‌یه قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ چوار هێنده‌ی ئێستا به‌رزبكاته‌وه، كه ئێستا به نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت".
سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسڕ له (25)ی حوزه‌یران ئاشکرایکرد، "گفتوگۆكانی نێوان توركیا میسڕ، به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی مایته‌وه، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه بۆ سه‌ردانی شاندی قاهیره بۆ توركیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كان".
شوكری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێشبینی ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و میسڕ به‌گوێره‌ی په‌یوه‌ندییه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه جێگیره‌كان بڕواته پێشه‌وه، له‌سه‌ر رێڕه‌وی ده‌ستوه‌رنه‌دانی ناوخۆی و رێزگرتنی دراوسێیه‌تی دوور له‌هه‌ر چالاكییه‌ك كه ببێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری وڵاتێكی تر، نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی هه‌ردوو وڵات به‌شدارن له گفتوگۆی سیاسی ئاسایی".
له مانگی ئازاری ئه‌مساڵ توركیا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ میسر راگه‌یاند، داوای له‌و كه‌ناڵانه كرد، كه ئۆپۆزسیۆنی میسڕینە و باره‌گای سه‌ره‌كیان له توركیایه، زمانی توندیان به‌رانبه‌ر میسڕ راگرن، له پێنج و شه‌شی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ شاندێكی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی سادات ئۆنالی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی میسڕی كرد بۆ ده‌ستپێكردنی دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ شاندی قاهیره، به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌مدی سه‌نده لوزا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسڕ، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردان بوو له دوای لادانی محه‌مه‌د مورسی له (2013) وه.
حه‌سه‌ن هه‌ریدی جێگری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه به مۆنیتۆری راگه‌یاند، "دۆخی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان میسڕ و توركیا نه‌بوو، ئاساییه قاهیره گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی ئه‌نقه‌ره بێت له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئاسانی په‌یوه‌ندی و گواستنه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته، هه‌روه‌ها توركیا هه‌وڵده‌دات رۆڵی فراوانتری هه‌بێت له ئه‌فریقیا، به‌رژه‌وه‌ندی توركیا په‌یوه‌سته به‌زیادبوونی ئاڵۆگه‌ڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ میسر، كه ده‌وڵه‌تێكه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه لە ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
سه‌باره‌ت به ناكۆكی سیاسی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر لیبیا، هه‌ریدی گووتيشی، "بوونی هێزه‌كانی توركیا له ته‌ڕابلوس هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میسڕی و عه‌ره‌بی، به‌شداربووانی كۆنگره‌ی به‌رلینیش ئاماژه‌یان به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆده‌نگیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له لیبیا، ئه‌وه‌ش وه‌ك پابه‌ندیه‌كه بۆ جێه‌جێكردنی بڕیاری ژماره (2510) ئه‌نجومه‌نی ئاسایش".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌شیر عه‌بدولفه‌تاح لێكۆڵه‌ر له كاروباری توركیا له سه‌نته‌ری ئه‌هرامی میسڕی به (مۆنیتۆر)ی رایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندی ئابووری توركیا و میسڕ به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌ره‌و پێشەوە ده‌چێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو وڵاته‌ش ناكۆكن، ئه‌و ناكۆكییانه رێگرن له گه‌شه‌كردنی زیاتر، یا زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بارزگانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی میسڕ ناداته‌وه بۆ باشتركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و نوێكردنه‌وه‌یان".
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی عه‌بدولفه‌تاح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "توركیا و میسڕ ئاسۆی فراوانی بازرگانیان هه‌یه، به‌ڵام ناكۆكییه سیاسیه‌كانیان رێگره له‌به‌رده‌م په‌ره‌پێدانیان، هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی توركیا لێدوان ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به نزیكبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ میسڕ، به‌ڵام توركیا هیچ كارێكی نه‌كردووه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه".
سه‌باره‌ت به‌داخستنی كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به ئیخوان له ئیسته‌نبۆڵ عه‌بدولفه‌تاح رایگه‌یاند، "له‌و بڕوایه‌دا نیم ئه‌وه ببێته به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی نێوان توركیا میسر، مادام ئه‌ردۆغان له پۆسته‌كه‌ی خۆیه‌تی، به‌ڵام دوای رۆیشتنی لێكنزیكبوونه‌وه ده‌بێت سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كانی لیبیا و سووریا و عێراق".
عه‌بدولمونعیم سه‌عید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی میسڕی رێكه‌وتنی سیاسی نێوان میسڕ و توركیا له داهاتووێكی نزیك بە دوور ده‌زانێت، پێی وایه گفتوگۆکانى ئێستای نێوان هه‌ردوو وڵات، كه توركیا ده‌ستی پێكردوه و شاندی باڵای ناردووه بۆ قاهیرە بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات، به‌ڵام ده‌ستكه‌وتێكی وای نابێت.
سه‌عید دەشڵێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ئابووریان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ره‌و پێش ده‌چێت، ناكۆكییه سیاسیه‌كان كاریگه‌رییان نه‌بووه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوانیان، ئه‌وه‌ش بنه‌مای په‌یوه‌ندی ئابووریان به‌هێزه بۆ گه‌شه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات، توركیا هه‌ندێك هه‌وڵی هه‌یه بۆ نیشاندانی نیه‌ت باشی، وه‌ك فشار دروستكردن له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به ئیخوان بۆ ئه‌وه‌ی زمانی ره‌خنه‌كانیان به‌رانبه‌ر میسر بوه‌ستێنن.
عادیل عامر پسپۆڕی ئابووری و سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی میسڕی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، په‌یوه‌ندی ئابووری توركیا و میسڕ گه‌وره‌ترین په‌یوه‌ندییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش گرنگی گه‌وره‌ی هه‌یه، كارێكی سروشتیه قاهیره گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی ئه‌نقه‌ره بێت له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا، چونكه قاهیره ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌فریقیا، به‌تایبه‌ت ناكۆكییه سیاسییه‌كان به‌ربه‌ستی دروست نه‌كردووه له‌به‌دره‌م په‌یوه‌ندیى ئابووری نێوانیان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پابه‌ندییان به رێككه‌وتنه دوولایه‌نه درێژخایه‌نه‌كانی نێوانیانه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment