میدیاکانی ئیسرائیل: ئەنقەرە سەرئێشەیەکی گەورەمان بۆ دروست دەکات
نوچە نێت
وەرگێڕانى: دنيا ئەحمەد
ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیل بڵاوى كردەوە، لەوانەیە تورکیا گەرووەکان بەسەر وڵاتەکەمان دابخات، بۆیە پێویستە حكومەتى ئیسرائیل خۆی بۆ خراپترین دۆخ ئامادە بکات، ئەم هەنگاوەی ئەنقەرە لە دژی تەلئەبیب سەرئێشەیەکی گەورە دروست دەکات.
لەدوای جەنگى نێوان ئیسرائیل و حەماس، تورکیا بە پێچەوانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی خۆی بۆ فەلەستین و غەزە ڕاگەیاندووە، هاوکارییەکی زۆری مرۆیی بۆ لێقەوماوانى خەڵکى غەزە ناردووە، لەم کۆتاییانەش بڕیاریدا بەسنووردارکردنی (54) بەرهەم وەک تەختە و پۆڵا و مەڕمەڕ و سیرامیکی بەسەر هەناردەکرنی ئیسرائیل سەپاند.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بەو سنووردارکردنە رایگەیاند، "بەردەوام دەبین لەم هەنگاوانەمان بەرامبەر بە ئیسرائیل تا ئەو کاتەی هاوکارییە مرۆییەکانمان هیچ رێگرییەکی لێنەکرێت و هاوکارییەکانمان بەبێ کێشە دەگەنە دەستی لێقەوماوانی غەزە." بەرامبەر بەو لێدوانەی سەرۆکی تورکیا ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس کاردانەوەی وڵاتەکەی بەرامبەر بەم سنووردارکردنە راگەیاند و ناڕەزایی توندى دەربڕى.
ئیسرائیل پێویستى بە تورکیایە
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیل نووسیویەتی، پێویستە ئیدارەی تەلئەبیب لەدوای ئەم بڕیارەی تورکیا خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە بکات، هەنگاوی ئەنقەرە بۆ سنووردارکردنی هەناردەکردن کەلوپەلى کاڵاى تورکی، سەر ئێشەیەکی گەورەمان بۆ دروست دەکات.
ئەو ڕۆژنامەیە وڵاتەکەی ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، بۆئەوەی ئەو سزایانە زیاتر کاریگەریی نەبێت، پێویستە بە زووترین کات بەرهەمە ناوخۆییەکان خێراتر بکڕێت.
ئیهود کۆنن، توێژەر لە سیاسەت و ستراتیژیی دەریایی لە حەیفا بەو ڕۆژنامەی راگەیاندووە، "ئەگەر سەیری پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بکەین تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت، ئیسرائیل پێویستی بە تورکیایە لە دەریای ڕەش بۆ ئەوەی بتوانێت هەناردەکردن لەگەڵ وڵاتانی تر بکات، پێویستییە ناوخۆییەکانى دەستەبەر بکات."
تەنیا داخستنی گەرووەکان بە ڕووی ئیسرائیل بەسە
لە بەشێكى ديكەى راپۆرتەكەى ڕۆژنامەی مەعاریف ئاماژە بە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی تورکیا دەکات، كە تورکیا وڵاتێکی گرینگە لە بازاری ناوخۆی ئاسیا و وڵاتانی ناوخۆ، ئیسرائیل یەکێکە لەو وڵاتانەى کە کارهێنەرى بەرهەمى تورکییە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی جەنگەوە هەناردەکردنی بازرگانى هەردوو وڵات بەراورد بە رابڕدوو کەمی کردووە، هەروەها لەدوای ئەو سنووردارکردنەی تورکیا تەنیا (5%)ی بازارەکانی ناوخۆ زیانی پێدەگات.
سەبارەت بە داخستنى گەروەكانيش راپۆتەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هەرچیەک ڕووبدات دەبێت یەکەم جار ئیسرائیل هەنگاو بۆ خراپترین سیناریۆ بنێت و دەبێت دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە داختسنى ئەم گەروانە ئاگادار بکەنەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش كردووە، "هەرچەندە تورکیا لەم هەنگاوەی بێدەنگیش بێت دەبێت وەڵامێکیان بدەینەوە." هەروەها پێشیوایە، ئەگەر تورکیا گەروەکان دابخات ئەوکات کارەساتێکی ئابووری لە ئیسرائیل روودەدات و پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا و ئەوروپا و قەوقازیش دەپچڕێت.
ئیهود کۆنن، لە کۆتایی قسەکانی بە ڕۆژنامەکەی راگەیاندووە، لە ساڵی نەوەتەکان تورکیا لەڕووی بازرگانییەوە بۆ ئیسرائیل زۆر گرینگ بوو، کۆمپانیاکانی هەردوو وڵات هارکاریی یەکیریان دەکرد، بەڵام لەدوای ڕووداوی کەشتی مەڕمەڕە و جەنگى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەرە بەرە ڕێککەرتنەکانی نێوانیان کاڵ دەبێتەوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ميلەت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment