ئەمەریکا داوا لە تورکیا دەکات نێوەنگیریی نێوان ئێران و ئیسرائیل بکات
نوچە نێت
وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد
ویلیام بێرنزی، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە پەیامێکدا داوا لەسەرۆکی هەواڵگریی تورکیا دەکات ببێتە نێوەنگیریى نێوان ئێران و ئیسرائیل، هەروەها لەهەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە.
ماڵپەری (سی ئێن ئێن) تورک بڵاویکردەوە، سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی ئەمەریکی بەهۆی جەژنەوە پەیوەندیى بە ئیبراهیم کاڵن کردووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە سەرۆکی هەواڵگیریی تورکیا کردووە لە ڕێگەی دانوستاندن نێوەنگیرى لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بکات.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە دانوستاندنەکانی ئاگربەستی غەززە و بەردەوامى هەوڵەکانیانیش کردووە.
هەروەها لەدوای ئەم پەیوەندییە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریی تورکیا (میت) بە ئامانجى چارەسەری کێشەکانی غەزە لەگەڵ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس دیدارێکی ئەنجامداوە و پرسەکانی غەزە و دانوستانەکانی ئاگربەست و گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆیان تاوتوێ کردووە.
بەپێی ئەوزانیارییانەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، لە دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی بە حوسێن میر عەبدولەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە.
فیدان لە پەیوەندییەکەدا بە میر عەبدولەهیانی راگەیاندووە، پێویستە بە زووترین کات هەنگاو بنرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و کۆتایی پێبهێنڕێت.
لەلایەکی ترەوە ئەم سەرچاوەیە ئەمەشی ئاشکراکردووە، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل پەیوەندی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەنجام داوە، هەردوولا جەختیان لەوە کردۆتەوە نابێت هیچ لایەنێک پەرە بەم هێرشانە بدەن و بۆ ئەوەی گرژییەکان نەگوزرێتەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ و پەرەنەسێنێت.
هەروەها ماڵپەڕى تى ئاڕتى بڵاویکردۆتەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئەنجامدا، لە پەیوەندییەکەدا هەردوو بەرپرس تاوتوێی هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیلیان کردووە، هاوکات باسیان لە بارودۆخی ناوچەکە لەدوای گرژییەکان کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا نیگەرانییەکانی خۆی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، کە ترسیان هەیە لە تەشەنەسەندنى قەیرانەکان و ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆ ناوچەکانی دەورووبەری.
هاوکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا فیدان ئاماژەی بەوەداوە، کە لە سەرەتایی دروستبوونی شەڕی حەماس و ئیسرائیل رایگەیاندووە، کە ترسیان هەبووە ئەم گرژیانە بگوازرێتەوە بۆ ململانێی ناوچەیی، هەربۆیەش پێویستە لە غەززە بە زووترین کات ئاگربەست ڕابگەیێنرێت و بتوانرێت هاوکارییەکان بگەیەنرێتە دەستی لێقەرماوان، دەبێت ئەمریکا زۆر بەوردی پەیام بداتە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل.
وەزیری دەرەوەیئەمەریکا سوپاسی وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد بۆ هەوڵەکانی بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە هەروەها پێی راگەیاند، کە ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی ئیسرائیل.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment