توركيا نۆ جۆر فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى بەرهەمهێناوە شیکاری

نوچه‌ نێت

وەرگێڕانى: دنیا ئەحمەد

پیشەسازی بەرگری تورکیا لە (2013)ەوە تاوەکو ئێستا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە لەڕووی توێزینەوەو دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی، هەروەها فڕکەکانیش بەناوی،  هورکوش و بایراکدار ( TB2) و ئەکسونگور و بایراکتار ئەکنج تیها و بایراکتار کزڵ ئێلما و هور جێت و بایراکتار (TB3) و ئەنکە و کان.

پیشەسازی بەرگری تورکیا نزیکەی لەماوەی (10) ساڵدا توانی نۆ جۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرهەمی ناوخۆی دروست بکا، ئەم هەوڵ و پێشکەوتن وگرینگیدان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هێزە ئەمنییەکان لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەم دواییانە جێگەیەکی گرنگی هەبووە لە هێزی ئاسمانی تورکیا و هەناردەی چەندین وڵاتیان کردووە.

لە (21)ی ئەم مانگە تورکیا فڕۆکەی شەڕکەری کانی نمایش کرد، هەروەها بەهۆی دواین بەرهەم هێنانی فڕۆکەی کان وئەنجامدانی یەکەم گەشتی، هالوک گۆرگون، وەزیری پیشەسازی تورکیا لە پەیامێکدا رایگەیاند، "جارێکیکە سەیری ئاسمان بکە." 

تورکیا دەیەوێت بەهۆی فرۆکەی شەڕکەری کان و بەهۆی ئەم کۆمپانیایەوە ناویخۆی بخاتە ڕیزی ئەو وڵاتانە کە دەتوانن فڕۆکەی نەوەی پێنجەم بەرهەم بهێنن، چونکە ئەم فڕۆکەیە توانای هەیە شەڕی ئاسمانی و چەکی نەوەی نوێ و ڵێدانی ورد بەخێرایی سەرووی دەنگ ئەنجام بدا.

هەروەها فڕۆکەی بایراکتاری (TB2)ی تورکی کە کۆمپانیای بایکار دروستی دەکات، بۆتە پالەوانی پیشەسازی بەرگری ئەو وڵاتە و هەناردەی زۆرترین وڵات کراوە و تورکیا لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ناوخۆ و دەرەوە بەکاری دەهێنێت، جگە لەمەش سەرکەوتنێکی زۆری لە شەڕەکانی قەرەباغ و رووسیا و ئۆکرینا بەدەستهێناوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای یەکەم گەشتی فڕۆکەی شەڕکەری کان کە شێوەکەی بە فڕۆکەی (ئيف 16) ی ئەمەریکای بەراوردکردوو رایگەیاند، "تورکیا گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر بەرز بەرەو بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەمی خۆمان دەچین، فڕۆکەی کان بە ئێف ١٦ دەچێت، سەرکەوتوو بووین ئاستێکی گرینگمان تێپەراند." 

تورکیا لە پڕۆژەی هاوبەشی فڕۆکەی (ئێف 35)ی ئەمەریکا دورخرایەوە، تاوەکو ئێستاش سەرکەوتوو نەبووە لە کڕینی فڕۆکەی (ئێف 16)لە ئەمەریکا، کۆمپانیای توساشی تورکیاش بانگەشەی ئەو دەکات کە لە تواناماندایە فڕۆکەی شەڕکەری کان تاوەکو (2030) بگەیننە ئاستی فڕۆکەی (ئێف 16)ی ئەمەریکا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین