رێککەوتنى ئاو لەنێوان تورکیا و عێراق نیگەرانى پسپوڕانى ئەو بوارەى لێ دەکەوێتەوە شیکاری

نوچە نێت

بە ئامانجى بەدەستهێنانى پشکى شایستەى ئاو حکومەتى بەغدا رێککەوتنێکى لەگەڵ تورکیا بۆ ماوەى (10) ساڵ واژۆکرد، ئەو رێککەوتنە شارەزایانى بوارى سەرچاوە ئاوییەکانى لە عێراق نیگەران کردووە، پێیان وایە حکومەتى تورکیا هیچ کات پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکان، هەردوو رووبارى دیجلەش وەک دوو رووبارى نێودەوڵەتى سەیر ناکات.

رێککەوتنى فەرمى نێوان ئەنقەرە و بەغدا لەسەر پێدانى پشکێکى دادپەروەرانەى ئاو بە عێراق پسپوڕانى بوارى سەرچاوە ئاوییەکانى لە عێراق نیگەران کردووە، پێیان وایە ناکۆکییەکە کۆتایى نەهاتووە لەسەر نێودەوڵەتیبوون یاخود ناوچەییبوونى رووبارى دیجلە و فورات و روونیش لە پشکى ئاوەکەدا نییە.

رۆژى (22) ئەم مانگە محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کۆنگرەى رۆژنامەوانى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە یەکێک لە یاداشتەکانى لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەنقەرە لە بارەى پرسى ئاوە بۆ ماوەى (10) ساڵ. 

سائير جبوورى، پەرلەمانتارى عێراق لە بەغدا پێى وایە ئەو رێککەوتنە ستراتیژى و درێژمەودایە، هیچ چارەسەرێکى بۆ کێشەى ئاو تێدا نییە، کارتێکى فشارە بەدەستى تورکیاوە لەبەرانبەر وڵاتەکەى بۆ دەستکەوت بەکارى دەهێنێت.

ئەو پەرلەمانتارە بڕواى بە بەڵێنەکانى تورکیا نییە، چونکە پێى وایە لە رابردووش بەڵێنى لەو جۆرە دراوە، بەڵام ئەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون.

لە لایەکى دیکەوە جەمال حەلبووسى، پسپوڕ لەبوارى سنوورە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، رێککەوتنەکە بۆ لایەنى تورکى گونجاوە، دەتوانێت بۆخۆى وەک کارتێکى فشار بە کارى بهێنێت، لە ساڵى (2003) ئەنقەرە هەر بەو جۆرە مامەڵەى کردووە.

ئەو پسپۆڕە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، خاڵێکى گرنگ هەیە باس نەکراوە، ئەویش دیاریکردنى بڕ یاخود رێژەى ئەو ئاوەیە بۆ تورکیا بەردەدرێتەوە، چونکە تورکیا سەرچاوەکەیە عێراق ئەو وڵاتەیە ئاوەکەى دەرژێتە ناوى.

عادل موختار، پسپۆڕ لە بوارى سەرچاوە ئاوییەکان، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو رێککەوتنە ئەو پرسەى یەکلا نەکردۆتەوە، چونکە ناکۆکییەکان لەسەر سێ بەند لەنێوان هەردوو وڵاتە، بەندەکان بۆ کۆتاییهێنانە بە نەهێشتنى رووبارى دیجلە، کە بریتییەوەى رێگرى لە بەنداوى ئەلیسۆ لە نزیک سنوورەکانى سووریە ــ تورکیا درووست بکرێت بۆ بەرهەمێنانى کارەبا، ئەوەش دەبێتە هۆى نەهێشتنى رووبارى دیجلە و پشکى ئاوى ئەو رووبارە بۆ نیوەى کەم دەکاتەوە.

خاڵى دووەم، ئەو رۆژنامەنووسە باس لەوە دەکات، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە ئەردۆغان باسى لەو پرسى تێپەڕینى ئاوە سنووربڕەکان کرد، ئەوەش واتا ئەو دوو رووبارە موڵکى تورکیان، نەک دوو رووباڕى نێودەوڵەتى.

خاڵى سێبەم ئەو رۆژنامەنووسە پێى وایە ئەو پشکەى کە بەردەدرێتەوە پێویستە تورکیا بە ناوبژیوانى نێودەوڵەتى یاخود لایەنى سێیەم قبووڵى بکات، تاوەکوو ئەو دۆسیە بە تەواوى چارەسەر بێت.

لە کۆتایى قسەکانى دەڵێت، تا ئەو چرکەساتە هیچ رێککەوتنێکمان نییە تورکیا بۆ پێدانى ئاو بە عێراق پێوەى پابەند بووبێت، چونکە ئەو بە روونى دان بەوەدانانێت کە دیجلە و فورئات دوو رووبارى نێودەوڵەتین، ئێمە پێویستمان دانوستاندنە بۆ چەسپاندنى پشکى مافەکانى عێراق لە پشکى ئاو، بە جۆرێک قبووڵى هیچ خۆ دزینەوەیەک نەکات.

سەرچاوە: ماڵپەڕى حوڕە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین