وەزارەتى دەرەوەى تورکیا داواى وەستاندنى هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران دەکات تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتى دەرەوەى تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا، هۆشدارى دەدات لەبارەى هێرشەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران هۆشدارى دەدات لە مەترسى فراوابوونى ململانێیەکان بۆ جەنگێکى گەورە و داواش لە هەردوو وڵات دەکات خۆیان لە هێرشى دیکە بۆ سەر یەکتر بە دووبگرن.

ئەمڕۆ هەینى (19/نیسان/2024) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ڕاگەیێندراوێکى لەبارەى هێرشەکانى بەرەبەیانى ئەمڕۆى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "هێرشى ئیسرائیل لە بۆ سەر باڵیۆزخانەى ئێران سووریا، هۆکارى دروستبوونى ئەم هێرشانەى ئەم دواییەن، ئەم ڕووداوەش لەوانە ببێتە هۆى فراوان بوونى مەترسییەکان و بگۆڕێت بۆ ململانێیەکى هەمیشەیی."

وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، وڵاتەکەیان بەوردى چاودێرى دۆخەکە دەکەن و داواش لە ئیسرائیل و ئێران دەکەن، خۆیان بە دوور بگرن لە هەنگاوانە، چونکە لەوانەیە "ببێتە هۆى هەڵگیرسانى شەڕێکى مەترسیدارى سەرتاسەرى."

هەروەها ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى تورکیا داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیى دەکات، کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژیی غەزە لە پێشينەى کارەکانى بێت و کار بۆ دامەزراندنى دەوڵەتى فەلەستینى بکەن."

بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى میدیاکانى ئێران بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هێرشى کردۆتە سەر چەند بنکەیەکى ئاسمانى ئەو وڵاتە لە ئەسفەهان، هەروەها میدیاکانى ئەمرەیکا هێرشەکانى ئیسرائیلیان پشتڕاست کردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین