ئەڵمانيا توركيا و يۆنان لە هاوپەيمانيەكى نوێ كۆدەكاتەوە شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

توركيا و يۆنان كە لە دەرياى ئيجە ناكۆكى تونديان هەبوو، بە فەرمى بەدەم بانگهێشتى دانانى سيستەمى مووشەكى بەرگرى ئەوروپى بە سەركردايەتى ئەڵمانياوە چوون لەو سيستەمە بەشار دەبن، يەشار گولەر وەزيرى بەرگرى توركياش ئەو هەنگاوە بە گرنگ دەزانێت. 

دواى رێوڕەسى واژۆكردنى رێككەوتنەكە كە لە پەراوێزى لوتكەى ناتۆ لە برۆكسل بەڕێوەچوو، يەشار گولەر وەزيرى بەرگرى رايگەياند، دەستپێشخەرى دژە مووشەكى ئاسمانى ئەوروپى (ESSI) هەنگاوێكى گرنگە.

گولەر لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئێمە لە چوارچێوەى كۆمەڵێك سەرچاوەى فراوانى نيشتيمانى ئامادەين بەشدارى ئەو دەستپێشخەريە بكەين.

لەدواى رێوڕەسمەكەش وەزيرى بەرگرى توركيا لەگەڵ نيكۆس ديندياس، وەزيرى بەرگرى يۆنان كۆبوونەوە.

بە ماوەيەكى كەم لەدواى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا لە كۆتايى مانگى شوباتى (2022) ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكارى ئەڵمانى دەستپێشخەرى راگەياند، وەك هەوڵێك بۆ دانانى سيستەمێكى تەواوكارى كورتمەوداو و مامناوەند و رێژمەودا بۆ ئەوروپا دابندرێت.

بەگوێرەى ئاژانسى دەستەى بەرگرى لە يەكێتى ئەوروپا، ئەو دەستپێشخەريە رێگە دەدات سيستەمى ديكەى جگە لە ئەوروپى بكڕن، لەوانەش سيستەمى پاتريۆتى ئەمەريكى، سيستەمى بەرگرى ئيسرائيلى جۆرى ئارو.

سەبارەت بە ژمارەى ئەو وڵاتانەى چووينە پاڵ ئەو دەستپێشخەرييە، ناتۆ ئاشكراى دەكات تاوەكوو ئێستا (17) وڵاتى ئەوروپى بەشدارن، لەوانەش نەمسا و سويسرا، كە بە درێژايى مێژوو پارێزگارييان لە بێلايەنى سەربازيى خۆيان كردووە.

لە هەمان كاتدا فەرەنسا لەسەر بنەماى رێگنەدان بە كڕينى چەكى نا ئەوروپى دژ بەو سيستەمەيە، لەبرى ئەوە جەخت لەسەر دامەزراندنى كۆنسۆرتيم دەكاتەوە، كە تەنيا لە سيستەمى بەرگرى مووشەكە ئەوروپييەكان پێك دێت.

بەربەستى (ئێس 400) 

سەفين ئارنۆڵد، لێكۆڵەر لە پەيمانگەى ئەڵمانى بۆ كاروبارى ئاسايش و نێودەوڵەتى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، توركيا پێشتر خواستى چوونى بۆ ئەو پڕۆژە هەبوو، بەڵام هەبوونى سيستەمى بەرگرى مووشەكى رووسى (ئێس 400) بەربەستى درووست كردووە.

لەو كاتەشدا دەستپێشخەرى (Sky Shield)ى ئەوروپى زياتر دەستپێشخەرييەكى سياسييە، ئامانجى پڕكردنەوەى بۆشاييەكانە لە بواربەرگرى ئاسمانى زەمينى لە ميانەى دەستبەسەرداگرتنى سيستەمى ئامادەكراو .

ئەو لێكۆڵەر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە لە ديدى ئەڵمانيا كارێكى لۆژيكيە هاوپەيمانەكانى زياتر تێدا بێت، چونكە بەردەوامييەكى جوگرافى لە دەرياى تەلتيقەوە بۆ دەرياى رەش هەيە، بەڵام هۆشداريشى داوە سەبارەت بە هەبوونى سيستەمى رووسى لە توركيا.

بەرلين هەنگاوى يەكخستنى دەستپێشخەريى سيستەمى (IAMD) بەرگرى ئاسمانى و مووشەكى سەر بە هاوپەيمانى ناتۆى هەيە، بەڵام ئەوە بەربەستى زياترە لەگەڵ هەبوونى سيستەمى دەرەوەى هاوپەيمانى باكوورى ئەتڵەسى (ناتۆ).

توركيا لە (2019) سيستەمى (ئێس 400) رووسى كڕيووە، بەڵام تا ئێستا ئەو سيستەمەى كار پێ نەكردووە، يۆنان سيستەمى (ئێس 300) رووسى كڕيووە، بەڵام ئامادەيى ئەوەى نيشان داوە كە دەستبەردارى دەبێت، هەوڵى بەدەستهێنانى سيستەمى پاتريۆتى ئەمەريكى دەدات.سەبارەت بە ئەنقەر تا ئێستا هيچ ئامادەيەكى نيشان نەداوە تاوەكوو دەستبەردارى سيستەمى بەرگرى رووسى بێت، ئەرڵوند پێى وايە تەواوكارى هاوبەش لە نێوان توركيا و يۆنان پەيوەستە بە پەيوەندى بە ناتۆوە.

ئەنقرە هەوڵدەدات سياسەتێكى هاوسەنگ بە ئاراستەى هەموو ئەندامانى ناتۆ پەيڕەو بكات، كە لەگەڵ هەندێكيان ئاڵۆز بوو، لەوانەشە رێككەوتنێك هەبێت، ئەگەر دەوڵەتێك بچێتە پاڵ هاوپەيمانيەك ئەوا دەوڵەتەكەى ديكەش دەچێتە پاڵى.

لە (2019 تاوەكوو 2023) هەردوو وڵات ئاڵۆزى سەربازييان هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا لە ساڵى رابردوو ناتۆ پەيوەندييە دووقۆڵييەكانى گێڕايەوە رێڕەوى خۆى، هەردوولا رێككەوتن ناكۆكييە مێژووييەكانيان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.

دەكرێت شرۆڤەيەكى ديكەش بۆ هەڵوێستى ئەڵمانيا لە نێوات توركيا ناتۆ و سويد بكرێت، ئەويش لە پێناو رێگەدانى سويد بێت بە ناتۆ بێت.

لەدواى دووساڵ لە رەخنەگرتنى توركيا لە كە نزيكى دوو ساڵى خاياند، لە مانگى رابردوو رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سويد لە ناتۆ نيشان دا.

لە تەمووزى ساڵى رابردوو لە پەراوێزى لوتكەى سەركردەكانى ناتۆ لە ڤيلنيوس هەر سێ وڵات جەختيان لەسەر ئەوە كردەوە، كار لەسەر نەهێشتنى بەربەستەكانى نێوانمان دەكەين.

سەرچاوە: ماڵپەڕى خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین