باشاک دەمیرتاش بۆچی لە کاندیدی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ کشایەوە؟ شیکاری

نوچه‌ نێت

وەرگێڕانى: دنیا ئەحمەد

باشاک دەمیرتاش، خێزانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەدوای ئەوەی رایگەیاند، دەیەوێت خۆی بۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ کاندید بكات، بەڵام دوای نزیکەی دوو هەفتە لەکاندیدبوونی پاشگەزبۆتەوە، وەک خۆشى دەڵێت، ئەم بڕیارەشی بەهاوبەشی لەگەڵ دەم پارتی داوە.

کاندیدبوونی باشاک ترسێکی زۆری لای جەهەپە دروستکردبوو، چونکە پێى وایە مەترسی بۆ کاندیدەکەیان دروست دەکات، لەلایەکی دیکەوە ئەکپارتی دەیەوێت دەسەڵاتی ئەستەمبۆڵ لە جەهەپە وەرگرێتەوە، بەڵام پێدەچێت کشانەوەی باشاک پیلانەکەی ئەکپارتی تێک بدات.

لەلایەکیى دیکەوە لۆبییە سیاسییەکان لەدوای هۆکاری کشانەوەی باشاک دەمیرتاش دەگەڕێن، تاوەکوو ئێستا دەم پارتی وەڵامێکی روونی نەداوە و رایگەیاندووە، بڕیاری کشانەوەی باشاک بە هاوبەشی بووە کشانەوەشی لە کاندیدبوونی بەهۆی ئەوەبووە زیاتر سەرنج بدرێتە سەر دەم پارتی.

ئایا کاندیدبوونی باشاک لە نێو دەم پارتی ناڕەحەتی دروست کردبوو؟ 

سەرچاوەکان گومان لەوە دەکەن سەڵاحەدین دەمیرتاش ژێربەژێری لەگەڵ ئەکپارتی پێکهاتووە بۆئەوەی ئازادبکرێت لە زیندان، دەمیرتاش بەو دەنگۆو گۆمانانە ناڕەحەت بووە و زۆرێک لە ئەندامانی چەهەپەش بەشدار بوونە لەو گومانانە.

هەروەها لەنێودەم پارتی بانگەشەی ئەوەدەکەن سەڵاحەدین بەم هەنگاوەی دەیەوێت ئەم پارتە بێ دەسەڵات بکات، کاندیدکردنی خێزانی دژی دابوو نەریتی پارتەکەیە، هۆکاری کاندیدکردنی باشاکیش بێ هیوابوونی کاندیدبوونی خۆیتی بۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ.

سەرچاوەکانی دەم پارتی باس لەوەش دەکەن، پارتەکەمان بڕیاریداوە کاندیدی خۆمان دیاری بکەین، داواکردنی باشاک بۆ کاندیدی سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی بۆ پارتەکەمان زیاتر بەهێزکرد.

بەرێوەبەرێکی دەم پارتیش ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە هەڵوێست وەرناگرین بۆ ئەوەی ئەکپارتی یاخود جەهەپە سەربکەوێت، ئەمە سیاسەتی ئێمەیە بڕیاردەدەین کێ دەبێتە کاندیدی پارتەکەمان و بڕیاری دەرچوونی باشاک وەک کاندید ناچار دەبێت ئێمەش لەبەرچاو بگرێت، بۆئەوەی سیاسەتی پارتی دەم لەبەرچاوبگیرێت هەنگاوێکی زۆر بەهێزە بڕیاری لەسەردراوە." 

ئایا ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەستی لە کشانەوەی باشاک هەبوو؟ 

لەلایەکی تر باس لەوە دەکرێت، ئیمامئۆغڵو هەنگاوی ناوە بۆئەوەی باشاک دەمیرتاش رازیبکات لە کاندیدبوونی بکشێتەوە، ئەندامانی دەم پارتی ئەم دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن لەشوێنی باشاک کاندیدی زۆر بەهێز دیاری دەکەن.

موراد کوروم، کاندیدی ئەکپارتی بۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەبۆڵ سەبارەت بەکشانەوەی باشاک دەمیرتاش لە رایگەیاند، "دوێنێ زۆر بە هەستیارییەوە داوای کاندیدبوونی کرد ئەی بۆچی ئەمرۆ ئەم بڕیارەی دا؟ ئایا فشار یان رێنمایی یان رێککەوتنێک هەیە، ئەگەر هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنێک دەکەن مەیشارنەوە چونکە میللەتەکەمان هەمووی دەبینێت، دەبێت سیاسەت شەفاف و دیموکراسی بێت ئێوە پشت بە پەکەکە دەبەستن میللەتەکەمان وەڵامی هاوپەیمانی ژێربەژێری هەدەپە و جەهەپەی لە هەڵبژاردنی (28)ی ئایاری دایەوە و وەڵامی (31)ی ئازاریش دەداتەوە." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین