يەكێتى ئەوروپا لەسەر هەڵبژاردنەكانى توركيا بۆچوونى جياوازييان هەيە شیکاری

نوچەنێت

بەرپرسانى يەكێتى ئەوروپا ستايشى چۆنيەتى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى شارەوانييەكانى توركيا دەكەو بەرپرسى پەيوەندييە سياسييەكانى دەرەوەش دەڵێت، پێشوازى لە كاركردن پێكەو دەكەين بۆ چاكسازى و نزيكبوونەوە لەگەڵ توركيا، بەڵام تيمى چاودێرانى ئەوروپا ديموكراسى هەڵبژاردنەكان بە لاواز ناودەبەن.

جۆزێف بۆريل، بەرپرسى سياسەتەكانى دەرەوەى يەكێتى ئەوروپا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، بەرێوەچوونى هەڵبژاردنى شارەوانييەكانى توركيا بە شێوەيەكى ئارام و سەركەوتنى ئۆپۆزسيۆن بەڵگەيە لەسەر پيشەيى بوون و ئارامى.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى دەڵێت، پابەندى هاووڵاتيانى توركيا لە بەرژەوەندى ديموكراسى ناوخۆيى وڵاتەكەيانە و مافە بنەڕەتييەكان و ديموكراسى كرۆكى پەيوەندييەكانمانە لەگەڵ توركيا.

لايەكى ديكەوە كۆمەڵەى چاودێرى ئەوروپى رايگەياند، هەڵبژاردنەكانى رۆژى يەكشەممە هەڵبژاردنێكى كێبڕكێى بوو، هاووڵاتيان چەندين بژاردەيان لەبەردەست بوو، بەڵام لە ژينگەيەكى بڕ لە جەمسەگيرى بەڕێوەچوو، پێويستە هەوڵى زياتر بدرێت بۆ دەستبەركردنى زياترى ئازادى رادەربڕين.

دەيڤيد ئيراى، سەرۆكى نێردەى چاودێرى كە ئەنجوومەنى ئەوروپى پێكى هێنابوو، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى لە ئەنقەرە رايگەياند، بەشێوەيەكى گشتى رۆژى هەڵبژاردنەكان كەشێكى ئارام بوو، بەشێوەيەكى پيشەييانە رێكخرابوو، خەڵێكى زۆر روويان لە سندوقەكانى دەنگدان كردبوو، پابەندى هاووڵاتيان بە رێكارەكانى ديموكراسى بەهێز بوو.

نێردەكە لە (26) چاودێر لە (16) وڵاتى ئەوروپى پێكهاتبوو، چاودێرى بەرێوەچوونى هەڵبژاردنەكانيان لە زياتر لە (140) ناوەندى دەنگدان دەكرد، كە شارە گەورەكانى وەك ئيستەنبوڵ و ئەنقەرەش بەشێك بوو لەو چاودێريانە.

ڤلاديمێر بريبيليتچ، جێگرى سەرۆكى نێردەكە ئاماژە بەوە دەكات، ئێمە پێشوازى لە سرووشتى كێبڕكێى ئەو جۆرە هەڵبژاردنە و دابينكردنى بژاردە لاى دەنگدەران دەكەين، بەڵام ئەوەى ئێمە لە هەڵبژاردنە بەديمان كرد، لە سايەى ژينگەيەكى جەمسەرگيرى توند بوو، ديموكراسى ناوخۆيى بەشێوەيەكى كەم پاڵپشتى بوو.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى دەڵێت، مەترسيەكانى ئەنجوومەنى ئەوروپا ماوەيەكى زۆرە لەسەر هەڵبژاردنەكانى توركيا هەيە، تا ئێستا بەتەواوى بنەبڕ نەكراوە.

ڤلاديمێر لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بەگوێرەى پرەنسيپەكانى پەيوەست بە ديموكراسى و سەروەرى ياسا و مافەكانى مرۆڤ لە ئەنجوومەنى ئەوروپا پێويستە هەوڵى زياتر بۆ دەستبەركردنى ژينگەيەكى سياسى و راگەياندن بڕەخسێت بوارى زياتر بۆ ئازادى رادەربڕين و چوارچێوەيەكى گونجاو بەڕەخسێت، كە ئەگەرى جێبەجێكردنى لە لايەن دەستەى دادوەريى سەربەخۆ هەبێت. 

رۆژى يەكشەمەى رابردوو هەڵبژاردنى شارەوانييەكان لە توركيا بەڕێوەچوو، پارتى دادوگەشەپێدان بۆ يەكەمجار لە مێژووى خۆى شكستێكى گەورەى تۆماركرد.

سەرچاوە: ماڵپەڕى جەزيرە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین