توركیا: كاتی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تورکیە

نوچەنێت:

به‌ربرسێكی حكومه‌تی توركیا رایده‌گه‌ینێت، "كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌، وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه‌".

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (20)ی ته‌مووزی (2021) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه‌، به‌رپرسێكی حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند، "كاتی ئه‌وه‌ هاتووه وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه‌، گۆڕانی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی تازه‌ له‌ ئیسرائیل رێگه‌خۆش ده‌كات بۆ ئه‌و ئاسایی بوونه‌وه‌".

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، " ده‌كرێت سه‌رۆكی نوێی ئیسرائیل رۆڵی سه‌ركی ببینێت  بۆ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات".

سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوه‌ش، ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی ئیسرائیل دوو كه‌سی تازه‌ن، ده‌كرێت گفتوگۆكانی ئه‌ردۆغانیش له‌مانگی رابردوو، ببێته‌ ده‌ستپێك بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات".

له‌ (2017) په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل توركیا له‌سه‌ر ئاستی سیاسی وه‌ستابوو، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی به‌ ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی نوێی ئیسرائیله‌وه‌ كرد پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێكرد، ئه‌وه‌ش به‌ یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی فه‌رمی داده‌ندرێت، لە دواى تێچکوونى پەیوەندییەکانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین