ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى د. به‌رهه‌م ساڵح خراوه‌ته‌ پرۆگرامى سیخوڕییه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى رۆژئاوایی ئاشكرایان كردووه‌، 50 هه‌زار ژماره‌ى ته‌له‌فۆن خراونه‌ته‌ لیستى پرۆگرامى پیگاسۆسى ئیسرائیلى، بۆئه‌وه‌ى سیخوڕییان له‌سه‌ر بكرێت، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له‌ لیسته‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ى ته‌مووز، چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى رۆژئاوایى له‌وانه‌ واشنتن پۆستى ئه‌مریكى و لۆمۆندى فه‌ڕه‌نسى باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن 50 هه‌زار ژماره‌ى ته‌له‌فۆن خراونه‌ته‌ لیستى پرۆگرامى پیگاسۆسى"Pegasus" ئیسرائیلى كه‌ پرۆگرامێكى تایبه‌ت به‌ سیخوڕییه‌.

جگه‌له‌ به‌رهه‌م ساڵح و ماكرۆن، شاى مه‌غریبیش له‌ لیسته‌كه‌دایه‌، له‌گه‌ڵ سه‌دان ده‌زگاى رۆژنامه‌وانى و رۆژنامه‌نووس.

رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست باسى له‌وه‌ كردووه‌، سه‌رۆك كۆمارى عێراقیش له‌ناو پرۆگرامه‌كه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا پشتڕاستى ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ ئایا سیخوڕيى له‌سه‌ر كراوه‌ یان نا.

هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى، له‌وانه‌ رێكخراوى په‌یامنێرانى بێ سنوور داوایان له‌ ئیسرائیل كردووه‌، فرۆستنى پرۆگرامى پیگاسۆس بوه‌ستێنێ.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین