سه‌رۆكی مه‌ده‌غشقه‌ر له‌ هه‌ولێكی تیرۆركردن رزگاری بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

نووسینگه‌ی داواكاری گشتی مه‌ده‌غشقه‌ر رایگه‌یاند، چه‌ند كه‌سێكی ناوخۆ و بیانی پلانێكیان دانا بوو، بۆ تیرۆكردنی ئه‌ندرییه‌ راگولینا، به‌ڵام پیلانه‌كه‌ شكستی پێ پێهێندرا و ژماره‌یه‌ك گومانلێكراویش ده‌ستگیركراون.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ (22)ی ته‌مووزی (2021) ماڵپه‌ڕی (عه‌ره‌بیه)‌ بڵاویكرده‌وه‌ داواكاری گشتی له‌ مه‌ده‌غشقه‌ر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌و وڵاته‌ و خه‌ڵكانی بیانیان ده‌ستگیركردووه‌، پیلانی كوشتنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یان هه‌بووه‌".

سه‌باره‌ت به‌هه‌بوونی كه‌سانی بیانی له‌ناو ده‌ستگیراوه‌كان، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی داواكاری گشتی، دوو هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسی له‌و وڵاته‌ ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌و پیلانگێڕییه‌ بۆ كوشتنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌ندرییه‌ راگولینا له‌ (2019) دوای ركابه‌ڕه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌ڵبژاردنه‌كان و لێدانی تانه‌ له‌به‌رده‌م دادگای ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی دژ به‌ ركابه‌ره‌كه‌ی بوو به‌سه‌رۆكی مه‌ده‌غشقه‌ر.

مه‌دغشقه‌ر یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ترین دوورگه‌كانی جیهان ده‌كه‌وێته‌ خواری باشووری رۆژهه‌ڵاتی كه‌ناره‌وه‌كانی ئه‌فریقیا، به‌ دیاریكراوی به‌شی رۆژئاوای زه‌ریای هندی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین