وەزيرى دەرەوەى عێراق: ناتوانين بەرپەرچى هێرشەكانى توركيا بدەينەوە تورکیە

نوچەنێت:

وەزيرى دەرەوەى عێراق رايگەياند، "وڵاتەكەى تواناى بەرپرچدانەوەى هێرشە سەربازييەكانى توركياى نييە بۆ سەر خاكى عێراق، عێراقيش هيچ رێككەوتنێكى لەگەڵ توركيا نييە رێگە بدات بێتە ناو خاكەكەى".

ئەمرۆ شەممە (٢٤)ى تەمووزى (٢٠٢١) فوئاد حوسێن وەزيرى دەرەوەى عێراق لە ديدارێكى لەگەڵ بەشى كوردى دەنگى ئەمريكا گوتى، "وڵاتەکەی توانای ئەوەى نییە بە چەک ڕێگری لە هێرشی سەربازی تورکیا بكات بۆ سەر خاکەکەی و هیچ ڕێککەوتنێکی دوو دوو لايەنە لە نێوان عێراق و تورکیادا  نييە، کە ڕێگە بە تورکیا بدات بێتە ناو خاكى عێراق".

لەبەشێكى ترى قسەكانى سەبارەت بە هۆكارى رێگرى نەكردنى عێراق بەهێز، ئاماژەى بەوەكرد، "عێراق هێشتا ماویەتی ببێتە خاوەنی دامەزراوەیەکی سەربازی بەهێز، کە بتوانێت بەرگری لە سەرەوەری وڵاتەكەى بکات".

لەكۆتايى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوەشكردەوە، "هێرشەکانی توركيا لە ناو خاكى عێراق بۆ سەر پەكەكە بۆ بەرگريكردنە لەخۆى".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین