باڵیۆزانى توركیا به‌ سیخوڕیكردن تۆمەتبار دەكرێن تورکیە

نوچەنێت:

ماڵپەڕى ئەلعەرەبيە راپۆڕتێكى بڵاوكردۆتەوە، کە زانيارييەكانى لە ماڵپەڕى (نۆرديك مۆنتر)ى تايبەت بەكاروبارى ئەمنى و سەربازى وەرگرتووە، ئەو راپۆرتە بەپشتبەستن بە چەند بەڵگەنامەيەك ئاشكراى دەكات، توركيا لە دەرەوە سيخوڕى بەسەر نەيارەكانى ئەردۆغان كردووە، ئەوەش بەپێشێلكردنى ياسا نێودەوڵەتييەكان دادەندرێت.

لەسەرەتاى ئەو راپۆرتە هاتووە نێردەى ديپلۆماسى توركيا لە بريتۆرياى پايتەخى باشوورى ئەفريقيا كارى سيخوڕيان لەسەر ئۆپۆزسيۆنى توركيا كردووە.

سەبارەت يەو كەسانەى ئەوكارانەيان كردووە، راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات ئەو بەڵگەنامانە لەلايەن كان ئينسەر، ياخود ئيليف چۆم ئۆغلۆ باڵيۆزانى توركيا لە بريتۆريا لە نێوان ساڵانى (٢٠١٢ و ٢٠٢٠) بۆ ئەنقەرە رەوانەكراون.

ليستى ناوى ئۆپۆزسيۆنەكان

كان ئينسەر دواى دیاریکردنى وەک بريكارى وەزارەتى دەرەوەى توركيا، هەروەها بەرپرسى رەوانەكردنى ناوى ئەوكەسانە بوو كە نەيارى توركيا بوون، ناوەكانى  بۆ باڵيۆزيانى توركيا ناردووە لە هەموو جيهان، هەروەها ناوەكانى بۆ داواكارى گشتى و پۆليسى نیشتيمانى و دەزگاى هەواڵگرى نیشتيمانيشى ناردووە.

لەبەشێكى ترى ئەو راپۆرتەدا باس لە چالاكى سيخوڕى نێردە ديپلۆماسيەكانى توركيا دەكات، لە وڵاتانى (سويسڕا و ئەڵمانيا و يۆنان و بەلجيكا و هندستان و كۆڵۆمبيا) بۆ كۆكردنەوەى زانيارى لەسەر ئەو توركانەى تۆمەتبارن بە بەشدارى لە هەوڵى كودەتاكەى تەمووزى (٢٠١٦).

راپۆتەكە ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو كەسانەى لە دەرەوە رەخنەيان لە ئەردۆغان گرتووە، بەردەوام رووبەڕووى هەڕەشى كوشتن و رفاندن بووينەوە، لە لايەن سيخوڕەكانەوە خراينەژێر چاودێريكردن.

بێبەشكردن لە خزمەتگوزارييەكانى کونسوڵخانە

زۆربەى ئەوانەى چاودێرييان بەسەركراوە، بێبەشكراون لە خزمەتگوزارييە فەرمييەكانى کونسوڵخانە، وەك بريكارى فەرمى و تۆماركردنى ساڵى لەدايكبوون و لێسەندنەوەى پاسەپۆرتيان. 

بەهەمان شێوە بەشێكيان موڵك و ماڵيان لە توركيا دەستى بەسەرداگيرا و كەس و كاريان تۆمەتى تاوانيان خراوەتەپاڵ.

بەگوێرەى ياساى توركيا پۆليسى توركيا لەدەرەوە هەموو زانياريەیكى هەواڵگرى لێ قەدەغە دەكرێت، تەنيا ئەركى پارێزگاريكردنى لە نێردە ديپلۆماسيەكان و ماڵى باڵيۆزەكان لە ئەستۆيە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین