په‌رله‌مانتارێك: پێشبینى ده‌كه‌ین لێبڕین 10% تا 11% بێت کوردستان- عێراق

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "پێشبینى ده‌كه‌ین لێبڕینى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ 10% تا 11% بێت".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24 ى ته‌مووز ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانكه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت
 له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، باسى له‌ لێبڕینى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ كرد و گوتى، "من به‌ وردى زانیارییم نییه‌، به‌ڵام وه‌ك پێشبینى ده‌ڵێم لێبڕین 10% تا 11% ده‌بێت".

هه‌فته‌ى رابردوو گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند تا رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ "25ى ته‌مووز"  رێژه‌ى لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دیارى ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كرێت.

به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌غدا 200 ملیار دینارى ناردووه‌، هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێ به‌ بێ لێبڕین مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات.
له‌ چه‌ند مانگى رابردوودا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ لێبڕینى 21% دابه‌ش كراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین