شه‌ڕه‌ جنێو له‌نێوان مالیكى و سه‌در هه‌ڵده‌گیرسێت عێراق ناوچەکە و جیهان

 

نوچه‌نێت

جارێكى تر شه‌ڕه‌ جنێوى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هه‌ڵگیرسایه‌وه‌، چاودێرانیش ده‌ڵێن بۆ پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌.

رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ پێشتر دووجار سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراقى كردووه له‌ دیمانه‌یه‌كى‌ ته‌له‌ڤزیۆنى گوتى، "جارێكى تر رێگه‌ ناده‌م به‌ته‌ –مراوى- خه‌ڵك بترسێنێ".

نوورى مالیكى:
رێگه‌ ناده‌م میلیشیاكانت خه‌ڵك بترسێنن

وشه‌ى "به‌ته"‌ جیا له‌وه‌ى له‌ زمانى عه‌ره‌بى بۆ مراوى به‌كارده‌هێنرێت، له‌ناو خه‌ڵكى عێراق به‌ جۆره‌ ئۆتۆمبیلێكى تویوتا ده‌گوترێ، كه‌ زیاتر له‌ لایه‌ن میلیشیاكانى موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ به‌كارده‌هێنرا.

ئه‌مه‌ ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كان دروست كرد، به‌ شێوه‌یه‌ك  ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه‌ ده‌گوترێت كه‌سێكى نزیك له‌ سه‌دره‌ "یان خودى سه‌دره‌" به‌ په‌له‌ وه‌ڵامى دایه‌وه‌ و هێرشى كرده‌ سه‌ر نوورى مالیكى و له‌ تویتێك ده‌ڵێ، "ده‌توانین بڵێن به‌ته‌ تاكه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ گه‌نده‌ڵكاران، بۆئه‌وانه‌ى سێیه‌كى عێراقیان به‌ داعش فرۆشت".

دیاره‌ مه‌به‌ستى ئه‌م په‌یامه‌‌ نوورى مالیكییه‌، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌شێكى زۆرى خاكى عێراقى داگیركرد، نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیران بوو.


موقته‌دا سه‌در:
سێیه‌كى عێراقت به‌ داعش فرۆشت

به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید، پێشتریش ئه‌م شه‌ڕه‌جنێوه‌ له‌نێوان مالیكى و سه‌در هه‌بووه‌، چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌م جاره‌ وه‌ك پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن وایه‌، به‌ تایبه‌تى كاتێك ده‌زانرێ ره‌وتى سه‌در هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌دات سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو به‌ده‌ست بهێنێ.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین