کۆمپانیایەک لە کوردستان (85) ملیۆن دۆلار لە هاووڵاتییان دەبات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

کۆمپانیایەک لە هەولێر، کە مامەڵەى دراوە ئەلیکترۆنەکانى دەکرد زیاتر لە (80) ملیۆن دۆلارى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان دەبات و دەڕوات، بەشێک لەو کەسانەى مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کردووە ئەمڕۆ لە بنکەى پۆلیسى سکاڵایان تۆمارد

ئەمڕۆ یەکشەممە (25)ى تەممووزى (2021)، دواى ئەوەى کۆمپانیایەک بە ناوى کۆمپانیاى (PGI) بە ناوى مامەڵەى دراوى ئەلیکترۆنى بیتکوین، پارەیەکى زۆر لە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان وەردەگرێ، چەند مانگێکە هیچ بڕە پارەیەکى بە هاوبەشەکانى نەداوە.

بە وتەى بەشێک لە هاوبەشەکانى ئەو کۆمپانیایە، کۆى ئەو پارەیەى لێیان خوراوە دەگاتە زیاتر لە (85) ملیۆن دۆلارە و دەشڵێت (18) هەزار هاوبەشیان هەبووە لە ماڵپەڕەکەیان لە هەموو عێراق.

مەلا ڕێبین یەکێکە لەو کەسانەى پارەى بەو کۆمپانیایە دا دەڵێت، ئەم کۆمپانیایە لە ڕێگەى نوێنەرەکانى کە پیاندەگوترێت (لیدەر) فێڵیان لێکردوون و تەنها لە شارەکانى کوردستان، جگە لە عێراق، زیاتر لە (45) ملیۆن دۆلاریان لێخواردوون.

هەر ئەمڕۆ دواى تۆمارکردنى سکاڵا لەسەر کۆمپانیاى (PGI)، بەشێک لەو کەسانەى مامەڵەکەیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کردووە، لەبەردەم دادگاى هەولێر گردبوونەوە و داوایان لە حکوومەت کرد پارەکانیان بۆ گەڕێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین