د. جوتیار عادل: لەم هەفتەیە مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مووچەى سەرجەم وەزارەکانى حکوومەتى هەرێم لە ماوەی (6) رۆژدا دابەشدەکرێت، دەشڵێت.

ئەمڕۆ ئێوارە (25)ى تەمووزى (2021)، د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، لە هەفتەیەدا لە ماوەى (6) ڕۆژ مووچەى سەرجەم وەزارەکات دابەش دەکرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد کە بۆ ئەم مانگە داهاتی سلێمانی گەڕاوەتەوە بۆ حکوومەت، دەشڵێت، هەموو پابەندییەکانیان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە و پێشبینی دەکەن بەغدا لە ناردنی 200 ملیار دینارەکە بەردەوامبێت.

جێگەى ئاماژەپێکردنە، ئەمڕۆ مسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، کە لەم مانگەوە مووچەى فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین