دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم: لەجەژندا زیاتر لە (250) هەزار گەشتیار سەردانى هەرێمى کورستانیان کردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبیژى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم ، دەربارەى ژمارەى ئەو گەشتیارانەى لە ماوەى چوار ڕۆژى جەژنى قوربانى سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردووە دەڵێت، ژمارەیان زیاتر لە (250) هەزار گەشتیار دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (26)ى تەممووزى (2021)، نادر ڕۆستێ، وتەبێژى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان، بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، ساڵی ڕابردوو بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری، که‌رتی گه‌شتیاری لەهەرێمی کوردستان نزیک ده‌بویه‌وه‌ له‌ هه‌ره‌سهێنان، بەڵام ئەمساڵ لە ڕۆژانى جەژنى قوربان زیاتر لە (250) هەزار گەشتیار سەردانى کوردستانیان کردووە.

وتەبێژى دەستەى گەشتوگوزار دەشڵێت، ئەوان هیچ کات لەگەڵ ئەوە نین قەدەغەى هاتووچۆ لەسەر گەشتیاران بێت و ئەمساڵیش بە خەمڵاندنێکی سەرەتایی لە ماوەی سێ ڕۆژدا بەهۆی گەشتیارانەوە 75 ملیۆن دۆلار هاتۆتە کوردستان.

سەبارەت بەو گەشیارانەى دێنە هەرێمى کوردستان، نادر ڕۆستى دەڵێت، گەشتیارەکان زیاتر لە وڵاتى ئێران و شارەکانى عێراقەوە دێن، هەروەها پێشبینى دەکەین هەر گەشتیارێک (300) دۆلارى لە هەرێمى کوردستان خەرج کردبێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین