رووسیا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا نزیکە لە خاڵی رووبەڕووبوونەوەی ترسناک عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت لەم ساڵانەی دواییدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بێوێنە پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا ئاڵۆز کردووە.

ئەو هەڵوێستەی حکومەتی رووسیای فیدراڵ لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەدا دەربڕدراوە کە دوابەدوای کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی وەزارەت سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گرێ درابوو.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "لە گفتوگۆکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە واشنتن تاوانبارە لە دروستکردنی قەیرانەکاندا لەم ساڵانەی دواییدا، کە بووەتەهۆی ئاڵۆزبوونێکی بێوێنەی ئەو پەیوەندییانە، کە وای کردووە پەیوەندییەکان نزیک ببنەوە لە خاڵی رووبەڕووبوونەوەی مەترسیدار".

بەیاننامەکە دەڵێت رووسیا لەگەڵ فشارگەلی بەرنامە بۆ داڕێژراوی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەرەوڕووە.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە، "رووسیا رووبەڕووی ئەم رەوتەی ئەمریکا دەبێتەوە، رەوتێک کە بێ پێچ و پەنا پێشێلی یاسای نێودەوڵەتی دەکات ".

ئەوەی تێبینی دەکرێت لەم ساڵانەی دواییدا چەندین دۆسیەی ئاڵۆز لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا کەڵەکە بوون و بوونەتە هۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین