لیژنەى دارایى بە پرسیارەکانى دانوستاندنى هەرێم و بەغدا ئاڵۆزتر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

تا دێت لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق، بە پرسیارکردن گفتوگۆکانى نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵۆزتر دەکات، دەشگوترێ هه‌ڵسوكه‌وتى لیژنه‌كه‌ نادەستوورییه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌زاندووه‌.

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى شەفەق نیوز، دواى چوونى شاندى دانوستانکارى هەرێم لە دووەمین سەردانیان بۆ بەغدا، لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق، (13) پرسیارى ئاراستەى شاندەکەى هەرێمى کوردستان و داواى وەڵامیشى لێکردوون.

دوایین جار 13 پرسیارى ترى له‌ شاندى هه‌رێم كردووه‌

بە بۆچوونى چاودێرانى سیاسى ئەم پرسیارانەى لیژنەى دارایى، جگە لەوەى لە دەسەڵاتى پەرله‌مانى عێراق نییە، گفتوگۆکانى  نێوان هەرێم و بەغدا دەربارەى بوودجەى (2021) عێراق ئاڵۆزتر دەکات.

هۆشیار زێبارى وه‌زیرى دارایى پێشووى عێراقیش پێشتر له‌ په‌یامێكدا روونكردنه‌وه‌ى دا بوو و گوتیبووى، "بۆ په‌رله‌مانتاران نییه‌ به‌گوێره‌ى ئاره‌زووى سیاسى و تایفه‌گه‌رییان یارى به‌ بودجه‌ بكه‌ن، چونکە دەستوورى عێراق ئەو مافە بە ئەنجوومەنى نوێنەران نادات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین