خواستی جیهانی بۆ زێر ٪10 دابەزی ئابووری جیهان

نوچەنێت

سستی گەشەی خواستی بازارەکانی هیندستان و چین، خواستی جیهانیان بۆ زێر بە ڕێژەی ٪10 دابەزاندووە

لە نیوەی یەکەمی 2021ـــدا، خواستی جیهانی بۆ زێر بە ڕێژەی ٪10 دابەزی، دوای ئەوەی دواین گۆڕانکاریەکەنای خواستی زێر لە نیوەی دوومەدا بە جێگری مایەوە.

بە گوێرەی دواین راپۆرتی وەرزی World Gold Counci، کە لە 29/7/2021ــدا بڵاوکراوەتەوە، خواستی جیهانی بۆ زێر لە شەش مانگی یەکەمی 2021، 1833.1 تۆن بووە، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە هەمان ماوە لە 2020ــدا، بە ڕێژەی ٪10 کەمترە.

ئەم دابەزینەی خواستی جیهانی بۆ زێر لە کاتێکدایە، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا، خواستی بازارەکان بە  ڕێژەی ٪1  بۆ 955.1 تۆن دابەزی.

لە دوای لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا بۆسەر بازارەکان، خواست سەر کاڵای زێر بۆ 390.7 تۆن دابەزی، بەڵام لە سێ مانگی کۆتای 2020 و دوای بواژنەوەی ڕێژەی بازارەکان، خواستی ئەو کاڵایە بە ڕێژەی ٪60 بەرزبوویەوە.

لە راپۆرتەکەی ناوەندی زێری جیهانیدا هاتووە، هۆکاری سەرەکی ئەو دابەزینەی ڕێژەی خواست، دەگەڕێتەوە بۆ کەمی گەشەی خواستی هەریەکە لە وڵاتانی هیندستان و چین بۆ کاڵای زێر. بە جۆرێک هەرچەندە خواستی هیندستان بە رێژەی ٪25 بەرزبۆتەوە گەیشتووە بە 55.1 تۆن، هەروەها خواستی چین ڕێژەی بەرزبوونەوەی  ٪62ـــی تۆمارکردوە و گەیشتووە بە 146.9 تۆن، بەڵام بەراورد بە سەردەمی پێش کۆرۆنا، خواستی بازارەکان بۆ زێر کەمترە.

سەبارەت بە ئاستی خستنە ڕوو دابینکردنی زێر بۆ بازارەکان، لە نیوەی دووەمی 2021، ئاستی دابینکردنی زێر بە ڕێژەی ٪13 بەرزبۆتەوە و 1171.7 تۆنی تۆمارکردووە، ئەمەیش دوای زیادکردنی  ئاستی بەرهەمهێنانە بەڕێژەی ٪16، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین