ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش: داعش 100 ملیۆن دۆلارى هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، رێكخراوى تیرۆریستى داعش 100 ملیۆن دۆلارى له‌به‌رده‌سته‌ و  نزیكه‌ى 10 هه‌زار چه‌كداریشى ماوه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ عێراقن.

لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى سه‌ربه‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى  بۆ سزادانى رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانى نموونه‌ى قاعیده‌ و داعش، له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ توانا سه‌ربازى و داراییه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌كات و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ هێشتا تواناى كرده‌ى تیرۆریستى زۆرى ماوه‌.

ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش: داعش 10 هه‌زار چه‌كدارى ماوه‌ 



راپۆرته‌كه‌ له‌باره‌ى تاوانى دارایى داعش ده‌ڵێ، ئه‌م رێكخراوه‌ نزیكه‌ى 100 ملیۆن دۆلارى هه‌یه‌ و له‌ رێگه‌ى نافه‌رمى هه‌ڵیگرتووه‌ و له‌رێى تاوانه‌كانى رفاندن و دزى و سه‌رانه‌وه‌ داهات كۆده‌كاته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ توانا سه‌ربازییه‌كانیشى راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ ده‌ڵێ داعش نزیكه‌ى 10 هه‌زار چه‌كدارى هه‌یه‌ و زۆربه‌یان له‌ عێراق و ده‌توانن كرده‌ى تیرۆریستى له‌سه‌ر سنووره‌كانى نێوان عێراق و سووریا ئه‌نجام بده‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین