لە هەولێر دەیان ریستۆرانت و یانەى شەوانە دادەخرێن کوردستانی

نوچەنێت:

بە بڕیارى ژوورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هەولێر، چەندین یانەى شەوانە و کافێ و رێستۆرانت دادەخرێن بە هۆى پابەندنەبوونیان بەرێکارەکان و جێبەجێبەنەکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکان.

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەھۆی پابەند نەبوون به‌بڕیار و ڕیكاره‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر و جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى، له‌هه‌ولێر (12) یانە و ریستۆرانت و کافی دیکە به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و سه‌پێچى له‌ بڕیاره‌كان داخران و ڕێكارى یاسایش بەرامبەر به‌ خاوەنەکانیان دەگیرێته‌به‌ر."

پارێزگاى هەولێر روونیشدەکاتەوە، ئامانج لەم هەڵمەتە "پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە ته‌ندروستیه‌كان و ڕێكاره‌کانى خۆپارێزى و بریار و ڕاسپارده‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین