بافڵ تاڵه‌بانى چى به عه‌لى باپیر گوتووه؟
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
كوردستانى نوێ: بافڵ تاڵه‌بانى باسى سیاسه‌تى نوێى یه‌كێتى كردووه
دوێنێ شه‌ممه 31ى ته‌مووز، عه‌لى باپیر به سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كوردستان سه‌ردانى هه‌ر یه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى كردووه. به‌گوێره‌ى ئه‌و لێدوان و وێنانه‌ى كه له‌لایه‌ن هه‌ر دوولا بڵاوكراونه‌ته‌وه، دیداره‌كه‌ى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى شێوه‌ى گفتوگۆى دووقۆڵى هه‌بووه، به‌ڵام لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكه‌كه‌ى تر به ته‌نیا له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى دانیشتووه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه په‌یجێكى یه‌كێتى به توانجه‌وه بنووسێ، "مامۆستا عه‌لى باپیر به سه‌ردانێكى كۆمه‌ڵایه‌تى، سه‌ردانى كاك لاهورى كرد".
سه‌ردانى عه‌لى باپیر بۆ لاى لاهور كۆمه‌ڵایه‌تى بوو
رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كى ئاب، باسى له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى و عه‌لى باپیر و شانده‌كانى كردووه و ده‌ڵێ، "لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی باس لە سیاسەتی نوێی یەكێتی كرا و بافڵ تاڵەبانی وەفدی میوانی دەربارەی گۆڕانكارییەكان بەرچاوڕوونكرد و رایگەیاند، رێڕەوی حزبیی یەكێتی لەسەر شاڕێیەكی تەندروستی رێكخراوەییە و درێژە بە هەمان سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال دەدرێت".
وه‌ك له راگه‌یێندراوێكى بافڵ تاڵه‌بانى و بابه‌ته‌كه‌ى كوردستانى نوێ ده‌رده‌كه‌وێت باسى گۆڕانكارییه‌كانى ناو یه‌كێتییش كراوه، كوردستانى نوێ ده‌ڵێ، "بافڵ تاڵه‌بانى جەختی لەوەش كردەوە گۆڕانكارییەكان لەسەر بنەمای پاراستنی یەكێتیی ناو یەكێتی و رزگاربوون بووە لە دەستەگەری و بەرژەوەندیی شەخسی. بەم هەنگاوانەش یەكێتییەكەی مام و شەهیدان و تێكۆشەرانمان لە هەڵدێر پاراست".
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى و راگه‌یێندراوى بافڵ تاڵه‌بانى به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له بوونى كێشه له‌ناو یه‌كێتى ناكات" به‌ڵكو به گۆڕانكارى وه‌سفى ده‌كات" و باس له‌وه‌یش ناكات كه عه‌لى باپیر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵ دادگه‌رى رۆڵى ناوبژیوانى له‌نێوان دوو سه‌رۆكه‌كه بگێڕێت، به‌ڵكو دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه بافڵ تاڵه‌بانى باسى سیاسه‌تى نوێى یه‌كێتى بۆ عه‌لى باپیر كردووه. به پێچه‌وانه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و راشكاوانه باس له‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى باسى كێشه‌كانى یه‌كێتى كردووه و سوپاى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵیش ده‌كات كه هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى یه‌كێتى ده‌دات، لاهور شێخ جه‌نگى له راگه‌یێندراوێك ده‌ڵێ، " .لە دیدارێکدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەوڵەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنیان.سوپاسی پەرۆشی و هەوڵی برایانەی مامۆستا عەلی باپیرم کرد بۆ پشتیوانیکردن لە یەکێتیی و چارەسەرکردنی کێشەکان، دڵنیام کردەوە کە هیچ کارێک ناکەین پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی بێت، جەختیشم کردەوە کە هەوڵمانداوە هەموو کێشەکان بە ڕێگای حزبی و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەم چارەسەر بکرێن".

راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى عه‌لى باپیر له‌سه‌ر ئه‌م دوو دیداره دوو په‌یامى بڵاوكردووه‌ته‌وه، له په‌یامێكیاندا باس له دیداره‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كات و شێوه‌یه‌كى په‌یوه‌ندى دووقووڵى حزبى پێ ده‌دات و له په‌یامێكى كورتیش باس له دیداره‌كه‌ى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵ و شانده یاوه‌ره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگى ده‌كات.
له كاتێكدا بافڵ تاڵه‌بانى ده‌ڵێ باسى سیاسه‌تى نوێى یه‌كێتى بۆ عه‌لى باپیر كردووه، لاهور شێخ جه‌نگیش ده‌ڵێ، باسى كێشه‌كانى ناو یه‌كێتى و ناوبژیوانیان كردووه، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى عه‌لى باپیر به هیچ شێوه‌یه‌ك له دوو راگه‌یێندراوه‌كه‌ى، باسى كێشه‌كانى ناو یه‌كێتى و چاره‌سه‌ركردن و ناوبژیوانى ناكات.
له هه‌شتى مانگى رابردوو كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ر دوو هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى دروست بوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى به‌رپرسى دژه‌تیرۆر و ده‌زگاى زانیارى لادا، كه نزیك بوون له لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكه‌كه‌ى تر‌ى یه‌كێتى. دواتر گرژییه‌كان زیاتر بوو له ئه‌نجامدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى مه‌كته‌بى سیاسى كرا، ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كان له لاهور شێخ جه‌نگى وه‌رگیرایه‌وه و دواجاریش بڕیاردرا په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى هه‌موار بكرێته‌وه و كێشه‌كانى پێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment