كازمى خۆى بۆ كۆنگره‌یه‌كى گه‌وره‌ ئاماده‌ ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماده‌كاریى كۆنگره‌یه‌ك ده‌كات، كه‌ به‌ ناوى كۆنگره‌ى هه‌رێمایه‌تى به‌ میواندارى چه‌ندان وڵاتى عه‌ره‌بى له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووى ئاب، چه‌ند میدیایه‌كى عێراقى بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماده‌كاریى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ عێراق كۆنگره‌یه‌كى هه‌رێمایه‌تى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌بچێت و تاوتوێى دۆسیه‌ گرنگه‌كانى ناوچه‌كه‌ بكات.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ میسڕ و ئیمارات و قه‌ته‌ڕ له‌ كۆنگره‌كه‌ به‌شدار ده‌بن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ بێت.

وه‌ك تێبینى ده‌كرێت چه‌ند وڵاتێك ناویان هاتووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆكن و جیا له‌و وڵاتانه‌ ناوى هیچ وڵاتێكى تر نه‌هاتووه‌ كه‌ گوایه‌ ده‌بێت له‌و كۆنگره‌یه‌ به‌شدار بێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تى عێراق به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ نزیككردنه‌وه‌ى بۆچوونى ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ له‌سه‌ر چه‌ندان دۆسیه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنه‌ له‌ چه‌ندان بوارى جیاواز.

ره‌وتى حیكمه‌ كه‌ له‌لایه‌ن عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت یه‌كه‌م لایه‌نه‌ هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌رخستووه‌ و به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌كه‌ بۆ عێراق به‌ گرنگ ده‌زانێت و پێیوایه‌ عێراق له‌مه‌ودوا به‌م كاره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ گۆڕه‌پانى ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین