بيرەوەرى بارمتە بەريتانییەکان لەگەڵ سەدام حوسێن
نوچەنێت:
رۆژنامەى (ميرۆرى) بەريتانى راپۆرتێكى سەبارەت بەو كەسانە بڵاوكردۆتەوە، لەگەڵ راپۆرتەكە وێنەيەكى سەدام حوسێنى لەگەڵ ئەو كەسانەى وەك بارمتە دەستگيرى كردبوون بڵاوكردۆتەوە، كە دەيويست وەك قەڵغانى مرۆى دواى داگيركردنى كوێت بەكاريان بهێنێت.
يەكێك لەو بارمتانە منداڵێكى تەمەن پێنج ساڵان بوو، بەناوى ستيوارت لوكۆد، بە رۆژنامەكەى راگەياندووە، "سەدام حوسێن بانگى لاى خۆى كرد و دەستى بەسەرى داهێناوە".
پاشان باس لەوە دەكات، "ئەوەى لەبيرە سەدام لەرێگەى وەرگێڕەكەيەوە دەستى بەپرسيارى نامۆكرد، پرسيارى ئەوە كردووە ئايە بەيانيان شير دەخۆيت؟، پاشان هەوڵيدا لەژوورەكەى خۆى دامنيشێنێت".
بەگوێرەى ڕاپۆرتى ئەو رۆژنامەيە ژمارەى ئەو كەسانەى ناو ئەو فڕۆكەيە، (٣٦٧) كەس بوو، كە تا ئێستا زۆربەيان لەو شۆكەدان، لە زانستى دەروونناسى پێيدەگوترێت، "PTSD".
لەبەشێكى ترى راپۆرتەكە هاتووە، نيوەى ئەو كەسانە ئەو فشارە دەروونییە زۆرەى لەسەريانە بەهۆى ئەو ئەزموونە ناخۆشە ژيانى پيشەيى و پەيوەندييەكانيان وێران بووە.
رۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو كەسانە لە دۆخێكى زۆر ناخۆش دەژين بەهۆى بە بارمەتەگرتنینانەوە لەلایەن ڕژێمى پێشووى عێراق، چونكە "حكومەتى بەريتانيا هيچ پاساوێك، ياخود دانپێدانانێكى تەواوى پێنەداون، كە بۆچى عێراق بە بارمتە گرتوونى".
سەرۆك وەزيرانى ئەوكاتەى بەريتانيا سووربوو لەسەر نيشتنەوەى ئەو فڕۆكەيە لە فڕۆكەخانەى كوێت
لەبەشێكى ترى ئەو راپۆرتە هاتووە، ئەو كەسانە خۆيان ئامادە كردووە، بۆ ئەوەى ئەم هەفتەيە دەست بەلێكۆڵينەوە بكەن سەبارەت بە گەشتى هێڵى (١٤٩)ى ئاسمانى، نهێنى ئەو دۆسيە ئاشكرا بكەن، كە لە (١٩٩١) ئامادەكراوە، کە شاهێدییەکانى ئەو كەسانەى لەخۆگرتووە.
ستيڤن ديڤيس رۆژنامەنووس لە بەدواداچوونێكى رۆژنامەوانى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ماوەيەكى زۆرە حكومەتى بەريتانيا ئەو دۆسيەى شاردۆتەوە.
ديڤيس دواى چاوپێکەوتن لەگەڵ (100) هاووڵاتى کە لەناو بارمتەکان بوونە، کتێبێکى نووسیووە بەناوى "كردەى ئەسپى تەڕوادە" ئازارى دەروونى بەردەوامى بارمتەكان تا ئەمڕۆ.
ئەو رۆژنامەنووسە گەنگەشەى ئەوە دەكات، "نيشتنەوەى ئەو فڕۆكەيە لە فڕۆكەخانەى كوێت، بۆ گواستنەوەى نۆ ئەندامى هەواڵگرى سەربازى بووە بۆ كوێت، ئەوەش لەو كاتە بووە، كە جەنگەكە دەستى پێكردبوو".
پاشان ديڤيس درێژە بەقسەكانى دەدات، دەڵێت، "چيرۆكى نیشتنەوەى ئەو فڕۆكەيە لە کوێت شاردرايتەوە، ئەو فڕۆكەيە تاكە فڕۆكە بوو لەو شەوە لەكوێت نيشتۆتەوە، ئەوە لەكاتێكدا بوو، سەرجەم فڕۆكەكانى تر گەڕانەوە شوێنى خۆيان".
ئەو رۆژنامەيە روونى دەكاتەوە، "سەرجەم بارمتەكانى ئەو فڕۆكەيە بەسەر سەربازگە و شوێنى چەكى كيميايى و ئەتۆمى دابەشكران، كە نزيكەى (٧٠) شوێن دەبوو لە عێراق و كوێت، چونكە عێراق ترسى ئەوەى هەبوو لەلايەن هێزەكانى هاوپەيمانانەوە ئەو شوێنانە بكرێنە ئامانج".
مارگرێت تارچەرى سەرۆك وەزيرانى ئەوكاتەى بەريتانيا، سووربوو لەسەر نيشتنەوەى ئەو فڕۆكە بەريتانيیە و دابەزينى سەرجەم سەرنشينییەکانى و گەڕانەوەى تيمى ئەو فڕۆكەيە بۆ هۆتێلەكانيان، هەموو ئەو كارانە بەر لە جەنگ بوو، دواى نيشتنەوە جەنگ روويدا.
ديڤيس باس لەوەش دەكات، ئەو بارمتانە ئەوكاتە ترسێكى زۆريان لێ نيشتووە، بەتايبەت كاتێك كۆمەڵێكيان دەستگيركران و بردران بۆ بيابان، سەربازەكان فەرمانيان پێكردن خەندەق هەڵكەنن، پاشان لەبەرانبەرى خۆيان بچەمێننەوە، كاتێكيش سەربازەكان لەپشتيان بەڕيز وەستابوون، دەستيان بەتەقە كرد، بەر لەوەى سەربازەكان پێبكەنن، بارمتەكان لەو بڕوايە دابوون ئەوان دەكوژرێن.
ديڤس دەشڵێت، "چەند کەسێکى تریان بردوون بۆ كەلاوە خانوێك، هەندێك نانەڕەقەيان لەناو خانووەكە دۆزيبۆوە، پاكيانكردەوە، بۆ ئەوەى بيخۆن".
بەر لە داگيركردنى كوێت لەلايەن عێراق، كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى سەرزەنشتى حكومەتى عێراقى كرد، ئەنجومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى دەستبەجێ ئابلوقەى ئابوورى خستە سەر عێراق، كە عێراقى خستە دۆخییەوە، تا ئێستا لێكەوتەكانى هەرماوە و باجەكەى دەكات.
لە مانگى شوباتى (١٩٩١) هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بەسەرۆكايەتى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا بە زەبرى حكومەتى عێراقى لەكوێت دەركرد.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment