بافڵ تاڵهبانى : دهبێت حكومهتى عێراق رێگه نهدات شنگال ببێته مهیدانى ململانێیهكان
نوچهنێت
ئهمڕۆ سێشهممه سێى ئاب، له ساڵیادى داگیركردنى شهنگال بافڵ تاڵهبانى هاوسهرۆكى یهكێتى پهیامێكى بڵاوكردووهتهوه و تێیدا هاتووه، "ئەمڕۆ بە خەمێکی قووڵەوە یادی داگیرکردنی شەنگال و جینۆسایدی ئەو خوشک و برا ئێزیدییانە دەکەینەوە کە بۆ هەمیشە وەک برینێکی ساڕێژنەبوو لە ویژدانی نەتەوەییماندا دەمێنێتەوە".
له بهشێكى ترى پهیامهكه هاتووه، "ئەمڕۆ کە حەوت ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە مێژووییەدا تێدەپەڕێت، بەداخەوە بەشێکی زۆر لە خوشک و براکانمان لە دۆخێکی خراپدا لە کەمپەکان و دوور لە زێدی خۆیان ژیان بەسەر دەبەن و هیچ هەوڵێکیش بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچەیە نەدراوە و سیمای ژیانی بۆ نەگەڕێنراوەتەوە"
بافڵ تاڵهبانى هاوسهرۆكى یهكێتى نیشتمانى كوردستان دووپات لهسهر پشتیوانى ئێزدییهكان و شنگال دهكاتهوه و دهڵێ، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکە بۆ بووژاندنەوەی شەنگال و بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە و بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی"
دهقى پهیامهكهى بافڵ تاڵهبانى:
ئەمڕۆ بە خەمێکی قووڵەوە یادی داگیرکردنی شەنگال و جینۆسایدی ئەو خوشک و برا ئێزیدییانە دەکەینەوە کە بۆ هەمیشە وەک برینێکی ساڕێژنەبوو لە ویژدانی نەتەوەییماندا دەمێنێتەوە. دروود بۆ رۆحی شەهیدان دەنێرین و هیوای گەڕانەوە بۆ ئەو خوشک و برایانە دەخوازین کە تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
ئەمڕۆ کە حەوت ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە مێژووییەدا تێدەپەڕێت، بەداخەوە بەشێکی زۆر لە خوشک و براکانمان لە دۆخێکی خراپدا لە کەمپەکان و دوور لە زێدی خۆیان ژیان بەسەر دەبەن و هیچ هەوڵێکیش بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچەیە نەدراوە و سیمای ژیانی بۆ نەگەڕێنراوەتەوە. ئەمەش مایەی نیگەرانی ئێمەیە و پێویستە هەموومان پێکەوە دوور لە موزایەدە و ناکۆکی خەمی جددی شەنگال بخۆین و هەوڵەکانمان لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە و ئارامی بۆ شەنگال و خەڵکە خۆشەویستەکەی چڕ بکەینەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکە بۆ بووژاندنەوەی شەنگال و بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە و بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. دەبێت حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاساییکردنەوەی ژیان لە شەنگال و چیتر ئەو ناوچەیە نەبێتە مەیدانی ململانێ سیاسییەکان.
سڵاو لە رۆحی پاکی شەهیدان و هیوای سەرفرازی بۆ خوشک و برایانی ئێزیدی و سەرجەم خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment