قایمقامى شنگال: وه‌زاره‌تى كۆچ له‌ جینۆسایدكردنى ئێزیدیان شه‌ریكه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال له‌ راگه‌یێندراوێكدا وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق به‌ شه‌ریكى سه‌ره‌كى پرۆسه‌ى جینۆسایدكردنى ئێزیدییه‌كان ناوده‌بات، له‌وه‌ى پێداویستى ئاواره‌كانى ئێزیدى دابین ناكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ى كانوونى یه‌كه‌م، مه‌حما خه‌لیل راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ره‌خنه‌ له‌ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "وه‌زاره‌ته‌كه‌ و كه‌سانى په‌یوه‌ندیدار له‌م سه‌رمایه‌دا نه‌وتى سپى و خێوه‌ت بۆ ئاواره‌كان دابین ناكه‌ن، له‌لایه‌كى تریش ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ناڕه‌خسێنن".

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێندراوه‌كه‌یدا مه‌حما خه‌لیل ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ كردوویه‌تى سووكایه‌تیه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێزدییه‌كان، چونكه‌ خێزانه‌كانى داعش ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ و ته‌واوى پێداویستیه‌كانى ژیانێكى خۆشیان بۆ دابین ده‌كه‌ن".

قایمقامى شنگال بانگه‌واز بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات كه‌ له‌م كاره‌ى وه‌زاره‌تى كۆچبه‌ران ئاگادار بن و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌رهه‌ق به‌ ئێزیدییه‌كان ده‌كرێت جینۆسایدێكى نوێیه‌.

زیاتر له‌ 14 مانگ به‌سه‌ر رێككه‌وتنى شنگال تێپه‌ڕیوه‌ كه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال له‌ نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵى ئه‌نجام دراوه‌، كه‌چى تا ئێستا رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین