بەشێک لە بکوژانى خێزانە کوردەکەى شارى کۆنیا دەستگیرکران تورکیە

نوچەنێت:

بە تۆمەتى کۆمەڵکوژى ئەندامى حەوت خێزانە کوردەکەى شارى کۆنیاى تورکیا، پۆلیسى ئەو وڵاتە تا ئێستا دە کەسى دەستگیرکردووە، جگە لە بکوژى سەرەکى هێشتا دەستگیرنەکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (4)ى ئابى (2021)، دواى کوشتنى ئەندامى یەک خێزانى کوردى لە شارى کۆنیاى تورکیا، پۆلیسى تورکیا ڕاگەیاند، دواى لێکۆڵینەوە تا ئێستا دە تۆمەتبار دواى لێکۆڵینەوە و ڕەوانەکردنیان بۆ بەردەم دادگا دەستگیرکراون.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە هێشتا محەمەد ئاڵتۆیە کە بکوژى سەرەکى خێزانە کوردەیە دەستگیر نەکراوە و تا ئێستا پۆلیسى تورکیا بە دوایدا دەگەڕێت.

جێگەى ئاژەپێکردنە، ڕۆژى (30)ى تەمووزى مانگى ڕابردوو، چەند کەسێکى تورک هێرشیان کردە سەر خێزانێکى کورد کە ژمارەیان حەوت کەس بوو، سەرجەمیان کوشتن و دواتریش ئاگریان لە ماڵەکەیان بەردا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین