تیرۆریستانی داعش لە مەخموور چەند كەسێك دەڕفێنن و دوو كەسیش بریندار دەكەن کوردستانی

نوچه‌نێت

شەوی رابردوو رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە نزیك گوندی كەندار بازگایەكی ساختە دادەنێن و بەمەیش چەند كەسێك دەڕفێنینن و دووانیش بریندار دەكەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە حەوتی ئاب، چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە نزیك گوندی كەندار “کەنداڵ” لەسەر رێگای مەخموور- هەولێر كردەیەكی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە ئەو تیرۆریستانە بازگەیەكی وەهمی و ساختەیان دانەوە و بەمەیش توانیویانە چەند كەسێك بڕفێنن و  دوو كەسیش بریندار بكەن.
پەیجەكانی مەخموور باسیان لەوە كردووە، بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی مەخموور كراون وبرینەكانیشیان سەختە.
زانیاری جیاواز لەسەر ژمارەی رفێندراوەكان هەیە و دواجار پەیجی فەرمی دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیێندراوێكی كورتدا باسی لە رووداوە تیرۆریییەكە كردووە و نووسیویەتی، "گرووپێک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیک گوندی کەندار لە سەر رێی مەخموور بازگەیەک دادەنێن و دوو کەس بریندار دەکەن و ژمارەیەک کەسی دیکەش دەستگیر دەکەن".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین