ڤیان ده‌خیل: گێڕانه‌وه‌ى خێزانى تیرۆریستان سووكایه‌تییه به ئێزدییه‌كان ده‌كرێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى ئایار ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتارى پێشووى ئێزدى له په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یێندراوێكدا، دژى گێڕانه‌وه‌ى خێزانى تیرۆریستانى داعش بۆ كه‌مپى جه‌دعه‌ى باشوورى مووسڵ ده‌وه‌ستێته‌وه و به سووكایه‌تى وه‌سفى ئه‌م كاره ده‌كات.
ڤیان ده‌خیل له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "150 خێزانى داعش ئه‌مڕۆ له كه‌مپى هۆله‌وه له سووریا بۆ كه‌مپى جه‌دعه‌ى باشوورى مووسڵ ده‌گوازرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده به تووندى ناڕه‌زاییمان له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ربڕیوه وهه‌وڵمان داوه رێگریى بكه‌ین كه‌چى ئه‌نجام ده‌درێت. گواستنه‌وه‌ى ئه‌وان به ئۆتۆمبیلى حكومى و پاراستنیان و تێپه‌ڕبوونیان به ناو شنگال ئه‌وه سووكایه‌تیه‌كى گه‌وره‌یه، زۆر گه‌وره‌یه بۆ برینى قوربانیان، زله‌یه‌كى تره له رووى مرۆڤایه‌تى ده‌درێت".
هه‌ر له په‌یامه‌كه ڤیان ده‌خیل ئاشكراى ده‌كات كه داوایان له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه ئه‌م كاروانه به ناو شنگال تێنپه‌ڕێت، ڤیان ده‌خیل ده‌ڵێ، "داوامان لێى كردووه ئه‌م كاروانه‌ى داعش به‌ناو خاكى شنگال تێنه‌په‌رێت با هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كى تر‌ى بۆ بدۆزنه‌وه و ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ى ئێمه نه‌بێت، تا ئه‌و خێزانانه پێیدا تێپه‌ڕن كه ئێمه‌یان به زیندوویه‌تى ناشت".
حكومه‌تى عێراق ماوه‌یه‌كه بڕیارى داوه كه‌سوكارى تیرۆریستانى داعش له كه‌مپى هۆلى سووریاوه بگێڕێته‌وه عێراق و له چه‌ند كه‌مپێكى دوور له شاره‌كان نیشته‌جێیان بكات، كه‌مپى جه‌دعه یه‌كێكه له‌و كه‌مپانه كه ده‌كه‌وێته باشوورى شارى مووسڵ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment