بیرێكى گاز له‌ كه‌ركووك ته‌قێنرایه‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكراى كردووه‌ به‌ بۆمبى چێنراو بیرى ژماره‌ 87 ى گاز له‌ كێڵگه‌ى باى حه‌سه‌ن ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ و به‌ڵام  زیانێكى گه‌وره‌ى نه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ئاب سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ پارێزگاى كه‌ركووك بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى ئاشكرا كردووه‌، هەر ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌ بیره‌كانى كێڵگه‌ى باى حه‌سه‌ن له‌ پارێزگاى كه‌ركووك له‌ لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌ بۆمبى چێنراو ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

كێڵگه‌كه‌ى ژماره‌ى 87 و له‌ نزیك گوندى سێبیران بووه‌ له‌ كێڵگه‌ى نه‌وتى باى حه‌سه‌ن. تا ئێستا تۆمه‌تباران نه‌ناسراون. 

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ ده‌ڵێ، "زیانى ماددى به‌ر بیره‌كه‌ كه‌وتووه‌، به‌ڵام نه‌بووه‌ته‌ هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌".

له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێكدا ئه‌وه‌ سێیه‌مین جاره‌، بیره‌ نه‌وتییه‌كانى كێڵگه‌ى باى حه‌سه‌ن له‌ كه‌ركووك له‌ لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانج.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق كۆبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لیوایه‌كى هاوبه‌ش دروست بكه‌ن، تا له‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان جێگیر بكرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین