وەزارەتى دارایى: هەموو (15)ى مانگێک دەبێ نەخۆشخانە ئەهلییەکان باج بدەن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە ڕێنماییەکى نوێیدا، بڕیاریدا باج لە نەخۆشخانە تایبە و ئەهلییەکان بە شێوەى مانگانە وەربگرێ نەک ساڵانە، دەشڵێت، مانگانه‌ش ده‌بێت له‌(5)ی باج بده‌ن به‌وه‌زاره‌تی دارایی‌و ناشبێت ئه‌وه‌ ببێته‌ هۆكاری گرانبوون له‌سه‌ر هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (8)ى ئابى (2021)، لە ڕێنماییەکى نوێی دەرکرد و تێیدا هاتووە، وەرگرتنى ئەو باجە نابێت ببێته‌ هۆكارێك بۆ بارگرانی له‌سه‌رشانی هاوڵاتیان، ئه‌گه‌رنا، لایەنی پەیوەندارو پزیشکانیش توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه‌.

وەزارەتى دارایى و ئابوورى روونیشدەکاتەوە، ئەو باجە لەسەر ئەستۆی هاوڵاتییان نابێت، به‌ڵكو لەداهات‌و قازانجی نەخۆشخانەکان وەردەگیرێت‌و لەبەرژەوەندیی خەڵک خەرجدەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، پێویسته‌ 15ی هه‌موو مانگێك ڕێژه‌ی (5)ی باج بخرێته‌سه‌ر ژمێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باجه‌كان، "ئه‌گه‌رهات‌و هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كیش پابه‌ندنه‌بوو، مانگانه‌ ڕێژه‌ی باجه‌كه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كات بۆ (10).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین