عێراق زۆرترین تووتن لە توركیا دەكڕێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سەرۆكی كۆمەڵەی هەناردەكارانی تووتن لە توركیا رادەگەینێت، "عێراق لە ریزی ئەو سێ وڵاتەیە ساڵانە زۆرترین تووتن لە توركیا دەكڕێت".

ئەمڕۆ دووشەممە نۆی ئابی (٢٠٢١)  ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویكردەوە عومەر جەلال سەرۆكی كۆمەڵەی هەناردەكارانی تووتن لە دەریای ئیجەى توركيا رایگەیاند، "تا ئێستا تووتن بەرهەمێكی گرنگی ئابووری توركیایە، هەریەك لە عێراق و ئیسرائیل و توركمانستان لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەن زۆرترین تووتن لە توركیا هاوردە دەكەن".
لەبەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، "توركیا لە ساڵی رابردوو (٨٢) هەزار تۆن تووتن بەرهەم هێناوە ، بەبڕی (٩١٠) ملیۆن دۆلاریش تووتنی رەوانەی دەرەوە كردووە".
بەڵام لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵ بەهای هەناردەی تووتن 79 ملیۆن دۆلار بووە كە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 27% كەمی كردووە.
سەبارەت بە هاوردەكارانیش كۆمەڵەی هەناردەكارانی تووتن باس لەوە دەكرێت، ئیسرائیل  و عێراق و توركمانستان گەورەترین بازاڕن بۆ تووتنی توركیا. تەنانەت هەناردەی تووتن بۆ توركمانستان 10 هێندەی ساڵانی رابردوو زیادی كردووە و بەهاكەی گەیشتووەتە هەشت ملیۆن دۆلار.
پێشتر تووتن یەكێك بوو لە سەرچاوە سەرەكییەكانی ئابووری كوردستان، بەهۆی كڕینی تووتن لە وڵاتانی دەرەوە، ئێستا ئەو بەرهەمە لە كوردستان گرنگی پێنادرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین